کاتێک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، نه‌جیبه له‌تیف له‌ڕێی په‌رله‌مانه‌وه پرسیارێکی ئاراسته‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و لێی پرسی ” ئایا بڕوانامه‌ی زانکۆی ئه‌هلییه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق دانیپێدا نراوه؟“.
وه‌زیری خوێندنی باڵا وه‌ڵامێکی نێگه‌تیڤی دایه‌و به‌کتابێکی فه‌رمیی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی بۆ په‌رله‌مانتاره‌که ناردبوه‌وه‌و نوسیبوی “ئه‌و بڕوانامه‌ی پێیان ده‌وترێت زانکۆ تایبه‌تییه‌کان، ته‌نها باوه‌ڕپێکراوه له‌هه‌رێمی کوردستان، له‌به‌ر به‌ده‌ستنه‌هێنانی باوه‌ڕپێکردنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی فیدراڵ“.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردبو “هه‌رچه‌نده چه‌ند لیژنه‌یه‌ک سه‌ردانی ئه‌م زانکۆیانه‌یان کردوه بۆ ته‌واوکردنی پشت به‌ستن به‌و زانکۆ تایبه‌تانه، به‌ڵام هۆکاری ناڕازیبونیان له‌سه‌ر ئه‌م زانکۆتان که گوایه دامه‌زراوه له‌سه‌ر مه‌رج و یاسا، یه‌کسان نییه له‌سه‌ر مه‌رج‌و یاساکانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی فیدراڵ“.
وه‌زیری خوێندنی باڵا رایگه‌یاندوه که له‌ئێستادا هه‌وڵ ده‌درێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی باوه‌ڕپێکردنی ئه‌م زانکۆیانه “بۆ خزمه‌تکردنی قوتابییه‌کان تا بتوانن خوێندنه‌که‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌واو بکه‌ن“.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، نه‌جیبه له‌تیف به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “لیژنه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌ت دروستکراوه‌و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان باوه‌ڕ به‌و بڕوانامانه بهێن، ئه‌و خوێندکارانه‌ی له‌زانکۆ ئه‌هلییه‌کانی کوردستان ده‌خوێنن بتوانن بچنه ده‌ره‌وه بۆ خوێندن“.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمیش به‌هه‌مان شێوه داننانێت به‌بڕوانامه‌ی خوێندکارانی ده‌رچونی زانکۆ ئه‌هلییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم‌و سنوری ئیداره‌ی حکومه‌تی عێراقی، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌خوێندکاری هه‌رێمی کوردستان له‌وێ ده‌خوێنن، به‌تایبه‌تی زانکۆ ئه‌هلییه‌کانی شاری که‌رکوک.
له‌ئێستادا له‌شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، 14 زانکۆی ئه‌هلی بونیان هه‌یه. ئه‌و زانکۆیانه به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی کارکردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێ دراوه. ئه‌و زانکۆیانه ساڵانه له‌به‌رامبه‌ر بڕێک پاره‌دا خوێندکارانی هه‌رێمی کوردستان‌و ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست‌و خواروی عێراق تێیدا ده‌خوێنن.
ئه‌گه‌رچی ده‌رچوی ئه‌و زانکۆیانه له‌ناو سنوری ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستاندا توشی کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نابن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌کانیان دان پێدا نراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌زاندنی سنوری کوردستاندا، گرفته‌کان ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه.
به‌تایبه‌تی کاتێک ده‌یانه‌وێت بۆ بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دکتۆرا له‌زانکۆکانی ده‌ره‌وه بخوێنن، له‌و کاته‌دا زانکۆ جیهانیه‌کان داوای بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی ئه‌و خوێندکارانه ده‌که‌ن له‌سه‌فاره‌ت‌و کونسوڵخانه عێراقییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه، چونکه ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا ده‌که‌ن، نه‌ک هه‌رێم.
له‌و کاته‌شدا کونسوڵ‌و سه‌فاره‌تخانه‌کان به‌پێی یاسا ناتوانن بڕوانامه‌کان په‌سه‌ندبکه‌ن، چونکه یاساکانی خوێندنی باڵای عێراقی رێگه‌یان پێ نادات.
به‌ڵام زانکۆ ئه‌هلییه‌کانی کوردستان قسه‌یه‌کی دیکه‌یان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی زانکۆی ئه‌مه‌ریکیی له‌سلێمانی، بژار بۆسکانی له‌و باره‌یه‌وه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “له‌به‌غدا ده‌بێت یاسای زانکۆ ئه‌هلییه‌کان جارێکی دیکه بچێته‌وه په‌رله‌مان‌و هه‌مواربکرێته‌وه، چونکه به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا بێت، ده‌بێت زانکۆ ئه‌هلییه‌کان له‌سه‌ر شێوازی به‌عس دروستبکرێن، ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌و کاته‌یه. من پێم وایه بابه‌ته‌که تاڕاده‌یه‌ک سیاسییه، چونکه به‌هه‌مان شێوه زانکۆی ئه‌هلی هه‌یه له‌سنوری که‌رکوک، به‌ڵام به‌غدا دانیپێداناوه”.
هه‌روه‌ها وتی “ئه‌و بابه‌ته نه‌بوه‌ته کێشه بۆ خوێندکارانی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌سلێمانی، ئێمه زۆر خوێندکارمان هه‌یه بۆ خوێندنی ماسته‌رو دکتۆرا چوه‌ته زانکۆکانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا”.
هه‌روه‌ها ئاشکراشی کرد که له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌به‌غداشه‌وه دانپێدانان مسۆگه‌ر بکه‌ن، “له‌به‌غدا ئه‌وراقمان ته‌قدیم کروه‌و له‌وه‌زاره‌تی خویندنی باڵای به‌غداوه لیژنه هاتوه بۆ زانکۆکه‌مان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاست‌و کوالێتی خوێندن”.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی زانکۆی ئه‌مه‌ریکیی ده‌شپرسیت “له‌دیداری سلێمانی که له‌زانکۆی ئه‌مه‌ریکی به‌ڕێوه‌چو، له‌ساڵی پارو ئه‌مساڵیشدا هه‌ردو وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق ئاماده‌ی بون‌و وتاریان خوێنده‌وه، ئه‌گه‌ر دان نه‌نێن به‌زانکۆیه‌کدا، چۆن دێن‌و وتاری تێدا ده‌خوێننه‌وه”.
له‌باره‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ی توشی ده‌رچوانی زانکۆ ئه‌هلییه‌کان ده‌بێت کاتێک ده‌یانه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخوێنن، بژار بۆسکانی ده‌ڵێت “کێشه‌که ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و زانکۆیه‌ی خوێندکاره‌کان ده‌چن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات لێی ده‌خوێنن، به‌شێک له‌و زانکۆیانه داوای دانپێدانانی بڕوانامه‌کان ده‌که‌ن له‌لایه‌ن سه‌فاره‌ت‌و کونسوڵخانه‌کانی عێراقه‌وه له‌و وڵاتانه، ئه‌وانیش به‌پێی یاسا ناتوانن ئه‌و کاربکه‌ن، چونکه زانکۆ ئه‌هلییه‌کانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌ناسێنراوه.به‌ڵام هه‌ندێک زانکۆی که‌م هه‌یه که ئه‌و رێکاره‌ی بوێت”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “به‌شیک له‌زانکۆکان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ زانکۆی ئه‌مه‌ریکیی هه‌یه، یاخود به‌و پێیه ئێمه بخوێننه‌وه که ئێمه له‌ئه‌مه‌ریکا ناسێنراوین، ئیتر ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق”.
شێرکۆ حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێنی باڵا له‌په‌رله‌مانی کوردستان به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که ئه‌وان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه قسه ده‌که‌ین، “به‌ڵام ئه‌وه پێویسته نوێنه‌رانی کورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌دواداچونه بۆ بکه‌ن‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومه‌تی عێراقیدا قسه بکه‌ن“.
ئا: رێنوار نه‌جم