لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ کەرکوک: کۆڕێک بۆ هاوڕێ مام خدر ئەنجامدرا

کەرکوک: کۆڕێک بۆ هاوڕێ مام خدر ئەنجامدرا

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣٠-٣-٢٠٢٢ ، لە ناوەندی کەرکوک کۆرێک بۆ هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلکی کوردستان ئەنجامدرا .
بەئامادەبوونی ژمارەک کادیر و لایەنگر و خەڵکی ئازادئخوازی شارەکە، هاوڕێ مام خدر تیشکی خستە سەر دوایین ئاڵوگۆرەکانی وەزعیەتی سیاسی عێراق و کوردستان و ناوچەکە و سیاسەت و تێڕوانینی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەمەڕ پرسەکان و ئەرکی کادیری ئازادیخواز لەبارودۆخی ئیستادا بۆ ئامادەبووان روونکردەوە .
لەبەشێکیتری قسەکانی کۆڕگێڕ تیشکی خستە سەر گرینگی و دەست پێوەگرتنی پەیڕە و پڕۆگرامی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەپەیڕەوکردنی(ئاشتی و دیموکراتی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی ) لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراق کە دەیان کێشە و قەیران بەرۆکی کۆمەڵگای گرتووە و هێز و لایەنە سیاسیەکانیش مەسەلە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانیان فەرامۆشکردووە لەبەر بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی.
لەکۆتاییدا چەپکە گوڵی ریز و وەفا پیشکەشی هاوڕێ مام خدر کرا و سوپاسی ئامادەبووانیش کە ئەو باسەیان بە گرینگ زانیوە .
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە