
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه، شه‌وی ڕابردوو له‌شاری كه‌ركوك، كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵای شاری كه‌ركوك، خۆی خنكاندووه‌و باوكیشی به پۆلیسی وتووه به‌هۆی نه‌بوونی و هه‌ژارییه‌وه ئه‌و كرداره‌ی ئه‌نجامداوه.
باوكی كچه‌كه، به پۆلیسی وتووه”دوێنێ داوای جلی و به‌رگی قوتابخانه‌ی لێكردم، به‌ڵام له‌توانمدا نه‌بوو به‌ڵێنی كڕینی پێبده‌م، دواتر بۆ شه‌وه‌كه‌ی هه‌ستاوه ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه”
كچه‌كه خوێندكاری ناوه‌ندییه و هیچ جۆره له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوێندن هیچ پێداویستییه‌كی قوتابخانه‌ی ئاماده نه‌بووه‌و باوكیشی نه‌یتوانیوه به‌ڵێنی كڕینی ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی پیبدات كه كچه‌كه دوای كردووه.
به‌شدار عوسمان چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی كورد، له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه ده‌ڵێت “زۆر زەحمەت دەتواندرێت ئەو دێرانە بنوسرێتەوە و بخوێندریتەوە ! کچێک،قوتابیەک هێندە دڵی بە ژیان و قوتابخانە خۆشە،بەڵام نەبوونی پێداویستی و جلی قوتابخانەکەی رێگرە و دواجار دەگاتە ئەو بڕوایەی بوونی ئەو لەژیاندا زیادەیە و پێویستە هەناسەکانی بەدەستی خۆی کوورت بکاتەوە ،چونکە تەنانەت جل و بەرگ و پێداویستی خوێندنەکەشی دابین ناکرێت !”
هه‌روه‌ها ده‌شلێت “بەجدی ئەوە کارەساتە و مووی لەشی هەر ئینسانێکی خاوەن ویژدان بەرز دەکاتەوە و پێویستە وەکو ڕووداوێکی راگوزەر و ئاسایی مامەڵی لەگەڵدا نەکرێت” .
هه‌روه‌ها رونیده‌كاته‌وه كه “شارێک دەوڵەمەندترین شاری دنیایە لە ئاڵتونی رەش و دەتواندرێت تەنها بەنەوتەکەی دانیشتوانی چەندان وڵات بەخۆشترین و رەفاهیترین ژیانی سەردەمیانە بژیەنێت،نەک تەنها خەڵکی شار و مەملەکەتەکەی خۆی، بەڵام خەڵکەکەی لە سەرەتاتریین پێداویستیەکانی ژیان بێ بەشن و خۆشترین ساتەکانی ژیانیان بەدەستی خۆیان کورت دەکەنەوە،چونکە لەبەر نەبوونی ناتوانن بخوێنن و فێربن”.
سەرچاوە :وێستگه نیوز