112
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی پیرۆزبایی راپه‌ڕین له‌گه‌لی كوردستان ده‌كات
ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان له‌به‌هاری1991، به‌رهه‌می خه‌باتی بێوچانی سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی هێزه سیاسیه‌كانی‌و به‌قوربانیدانی خوێنی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز، بوو، له‌ئه‌نجامدا كیانی سیاسی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بونیادنرا.
خه‌باتی گه‌لی كوردستان به‌درێژایی سه‌ت ساڵی رابردوو، درێخی به‌هیچ هه‌وڵوكۆششێك نه‌كردوه له‌پێناو هێنانه‌دی مافه سیاسی و مێژوویی‌و جوگرافییه‌كانی، كه ئه‌مڕۆ له‌باشوری كوردستان، قوناخی رزگاری نیشتمانی رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، سه‌ره‌ڕای تۆماركردنی چه‌ندین تێبینی له‌سه‌ر شێوازی ئیداره‌دانی هه‌رێم‌و په‌ككه‌وتنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ڕاپه‌ڕین ، بوو به‌فاكته‌ری گه‌شانه‌وه‌ی مێژوویی گه‌لی كوردستان له‌باشوری وڵات‌و به‌وهیوایه‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ته‌واوه‌تی بچه‌سپێت‌و سیمای ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ تێكۆشه‌رانی ئه‌وێ ڕۆژێ‌و نه‌وه‌ی نوێی گه‌له‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی یادی ڕاپه‌ڕین، ناوچه‌كه به‌قۆناخێكی هه‌ستیاری پڕ له‌گۆڕانكاری له‌سیستمی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌نوێترین پێشهاتدا، له‌دوای رووداوه‌كانی 7ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌له غه‌ززه له‌دژی ئیسرائیل روویدا‌و رووی ململانێ‌و نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌ی به‌ته‌واوی گۆڕی‌و ئه‌م گۆڕانكارییانه هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه.
له‌مڕۆژانه‌شدا، جارێكی دیكه شه‌ڕی‌و ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ختتر‌و به‌رفره‌وانتر ده‌ستی پێكردۆته‌وه ، ئاگر و بازنه‌ی ئه‌و شه‌ڕه زۆرینه‌ی زۆری وڵاتانی گرتۆته‌وه‌و چاوه‌ڕێی فره‌وانتر بوونیشی لێده‌كرێت، شێوازی دراماتیكی شه‌ڕه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان‌و گوزه‌رانی ته‌واوی گه‌لان‌و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه داناوه.
په‌یوه‌ست به‌م رووداوه گه‌وه‌ره‌یه، هێرشی درۆنی‌و موشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن گروپه‌كانی به‌ستراو به‌ئێران‌و چ ئه‌وانه‌شی له‌ناوه‌وه‌ی ئێران به‌بیانوی لیدانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ناوچه‌كه، جێگای دڵه‌ڕاوكێ‌و بارگرانی هاوڵاتیانی كوردستان‌و دژی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی جیرانه‌تی باشه‌وله‌هه‌مانكاتدا داوا له‌حكومه‌تی ئیتحادییش ده‌كه‌ین به‌رپرسیارێتی خۆی به‌ته‌واوی له‌ئه‌ستۆ بگرێت‌و چیتر سیاسه‌تی چاوپۆشی په‌یڕه‌و نه‌كات‌و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرش‌و هه‌ڵسوكه‌وت‌و ناهه‌قیانه ده‌كه‌ین.
له‌ساڵیادی ڕاپه‌ڕیندا، بزووتنه‌وی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، وێرای پیرۆزبایی خۆی بۆ ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان، له‌هه‌مانكاتدا، بانگی هه‌موو هێزوو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كات بۆ یه‌ككڕیزی و گفتوگۆی هاوبه‌ش‌و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان‌و دانانی ستراتیژییه‌كی نیشتمانی یه‌كگرتوو كه له‌ئاستی ئه‌و گۆڕانكاری‌و پێشهاته هه‌ستیارانه‌دا بێت.
هه‌ربژی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری نیشتماندا
سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ خوێنی شه‌هیدان‌و ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ی شاخ‌و شار داده‌نوێنین.
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
هه‌ولێر 5ی ئاداری 2026