دکتۆر سدیق حەمەعەزیز دەڵێت، لەکاتێکدا دووپشک بە کەسێکەوە دەدات پێش ئەوەى بگەیەندرێتە نەخۆشخانە پێویستە چەند هەنگاوێک بنرێت لەوانەش شۆردنی شوێنی پێوەدراو به سەهۆڵاو، لابردنى بە پەلەی خشڵ و زێڕ و مستيله، هێمنی بپارێزه و پێویستە بەزووى بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.
دکتۆر سدیق حەمەعەزیز، پسپۆڕی فریاکەوتن لە نوسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات لە کاتى پێوەدانى دووپشکدا چەند هەنگاوێک بنرێت پێش ئەوەى کەسەکە بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.
کام جۆرەى دووپشک مەترسیدارترینە؟
دووپشکى کلک پان چزوى باريكە و بچوك مەترسيداره .
پێویستە لە کاتى پێوەدانى دووپشکدا چی بکرێت؟
یەکەم– هێمنی بپارێزە
دووەم– شۆردنی شوێنی پێوەدراو به سەهۆڵاو
سێیەم– ئەو شوێنەی، کە پێوەدراوە دەبێت لە ئاستی دڵدا بێت
چوارەم– دانانى سەهۆڵ لەسەر شوێنى پێوەدراو
پێنجەم– لابردنى بە پەلەی خشڵ و زێڕ و مستيله
شەشەم– پێویستە بەزووى بگەیەندرێتە نەخۆشخانە
پێویستە لە کاتى پێوەدانى دووپشکدا چەند هەنگاوێک نەنێین لەوانەش:-
یەکەم– شڵەژان
دووەم– بریندارکردنى شوێنى پێوەدراو
سێیەم– نابێت بەهیچ شێوەیەک شوێنى پێوەدراو ببەسترێت
چوارەم– نابێت لە خۆمانەوە هیچ گیراوەیەک بەکاربهێنین.