دوای پەنجا ساڵ لە نادادپەروەری لەژێر دەسەڵاتی پارتی بەعسی سوریادا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایانگەیاند “شاری دیمەشق ئازادە”و “ئێستا سوریا بێ بەشار ئەسەدە”. بەم ڕاگەیاندنە جاڕی قۆناغێکی نوێ لەمێژووی ئەو وڵاتدا بە کۆتاییهاتنی سەردەمێکی تاریک ودەستپێکی سەردەمێکی نوێ دەست پێدەکات. ئەم ڕووداوە وانەیەکی گرینگە بۆ رێمە شمولییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەزموونێکی ئاڵۆزیش پێکدەهێنێت کە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی گشتگیرو پوختتر تێیبگەین.
کۆتایی هاتنی ئۆتۆکراسی هیچ گەرەنتییەکی سەقامگیری نییە
ڕوخاندنی ڕژێمێکی ستەمکار مەرج نییە بەو مانایەش نایێ کە بە ئاشتی یەکجارەکی و دیموکراسی بگا. ئەزمونی سوریا دەریدەخات کە ڕووخانی رژێمک ترس نواندن یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەڕێگەی هێزو داپلۆسیان، بۆ چەندین ململانێ لە نێوان لایەنە کێبڕکێکارەکاندا دەرگەدەکاتەوەو وڵاتەکە دەکاتە گۆڕەپانی ئاژاوەگێڕی.
دەسەڵات بە زەبری هێز بۆ هەمیشە نایپارێزێت
دەسەڵاتە پاوانخوازەکان بە شێوەیەکی گشتی پشت بە سەرکوتکردن و تۆقاندن دەبەستن بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەم شێوازانە دەبنە هۆی کەڵەکەبوون و تەقینەوەی توڕەیی جەماوەری.ڕژێمی بەشار ئەسەدی بەکارهێنانی توندوتیژی و چەک بەکارهێنان لەڕادەبەدەر لەدژی خۆپیشاندان لەساڵی ٢٠١١دا خاڵی وەرچەرخان بوو. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی خەڵک بە شێوەیەکی بەرفراوانتر ڕاپەڕین بکەن وپاساوی بۆ دەستێوەردانەکانی دەرەکی دروست کرد کە ڕەنگە ئۆتۆکراتەکان بزانن کە سەرکوتکردن چارەسەرێکی هەمیشەیی نییە. ڕەنگە توڕەیی سەرکوتکراو بگۆڕێت بۆ جووڵەی توندوتیژتر کە مەترسی لەسەر مانەوەیان دروست بکات.
داننان بە مافی چارەی خۆنووسین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان: تاقیکردنەوەیەک بۆ حکومەتی نوێی سوریا
لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، حکومەتی نوێی سوریا ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە دەبێتەوە کە داننان بە مافی چارەنووسی خۆنووسین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان (خۆسەری دیموکراسی). ئەم دانپێدانانە هەنگاوێکە بەرەو بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراسی لەسەر بنەمای فرەیی و ڕێزگرتن لە فرەچەشنی نەتەوەیی و کولتووری، کورد کە دەیان ساڵە پەراوێزخراوە، داوای چارەسەرێک دەکات کە مافی بەڕێوەبردنی کاروباری خۆی لەچوارچێوەی دەوڵەتێکی کۆنفدڕالیفیدراڵیدا دەستەبەر بکات. داننان بەخۆبەڕێوەبەری یان ئیدارەی لامەرکەزی دەتوانێت بەشداربێت لەبەرزکردنەوەی سەقامگیری وڕێگریکردن لەململانێکانی داهاتوو بەڵام بەدیهێنانی ئەمە ڕووبەڕووی تەحەددای ناوخۆیی ودەرەکی دەبێتەوە، دیارترینیان ترسی مەترسی لەسەر یەکڕیزی سوریاو دەستوەردانی ناوچەیی بەتایبەتی لەلایەن تورکیاوە نەک تەنها مافێکی سیاسی بەڵکو دەرفەتێکە بۆ دانانی بناغەی نوێ دەوڵەتی سوریا لەسەر بنەمای هاوبەشی ویەکسانی دامەزراوە، کە بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکانی لەبنیاتنانی داهاتوویدا مسۆگەر دەکات.
ڕۆڵی دەرەکی وکاریگەریی زلهێزە ناوچەیی ونێودەوڵەتییەکان
قەیرانی سوریا تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە چۆن چارەنووسی ڕژێمێکی پاوانخواز دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆر لەسەر هۆکاری دەرەکی هەبێت. ڕووسیا وئێران پشتیوانی سەربازی وسیاسییان پێشکەش بەڕژێمی بەشار ئەسەد کرد بۆ دڵنیابوون لەمانەوەی لە دەسەڵات.ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو تورکیاو وڵاتانی کەنداو، پاڵپشتی هەندێ لەهێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیان کرد، کە بەشدارییان لەئاڵۆزی دیمەنەکەدا کرد بەشدار بوون لەڕێگریکردن لەئێران وحزبوڵڵا بۆ بەهێزکردنی نفوزی خۆیان لەنزیک سنوورەکانیدا، بەڵام ئەوانیش سوودمەند بوون لەپشتیوانی دەرەکی (تورکیاو قەتەر) بێ ئەوەی درک بەوە بکەن کە پشت بەستن بە بیانیی دەیانکاتە بارمتەی ئەجێندای ئەو وڵاتە بیانیانە.
شلوشۆقی ڕژێمە تاکڕەوەکان سەرەڕای دەرکەوتنی هێز
دەسەڵات هەرچەند بەهێز دەربکەوێت، بەڵام لەدەستدانی متمانەی خەڵک یەکجار شلوشۆقی دەکات.ئەو ڕژیمە رەوای خۆی لەچاوی هاوڵاتیان لەدەست دەدا، بەردەوام لەبەردەم مەترسی وتوڕەیی خەڵکا لەروخان نزیک دەبێت. ڕەنگه ڕژێمه پاوانخوازەکان لەسەرکوتکردن بەرده وام بن، بەڵام ئەگەر وەڵامی داخوازییەکانی خەڵک نەدەنەوه، بەلاوازی بمێننەوە . ڕژێمە پاوانخوازەکان بەهۆی کۆنترۆڵکردنی سوپاو ئاسایش وئابوورییەوە یەکگرتوو دەردەکەون. بەڵام پشتبەستنی بەیەک کەس یان بازنەیەکی تەسک وای لێدەکات کاتێک ڕووبەڕووی قەیران دەبێتەوە بۆ داڕمانی خێرا. هەرچەندە پێش ساڵی ٢٠١١ ڕژێم بەهێز دەرکەوت، بەڵام ناڕەزایەتییەکان ناسکی ونەبوونی پشتیوانی ڕاستەقینەی جەماوەری ئاشکرا کرد کە ڕژێمەکانی تەنها لەسەر بنەمای سەرکوتکردن ڕەنگە بەهێز دەرکەون، بەڵام لەبەرامبەر شۆڕشەکانی خەڵکدا ناسکە.
گۆڕانکاری ئاژاوەگێڕانە چارەسەری دیکتاتۆریەت نییە
ڕووخانی ڕژیم بووە هۆی سەرهەڵدانی گرووپە توندڕەوەکان وململانێکان گۆڕا بۆ شەڕی بەوەکالەتی ناوچەیی. گۆڕانکاری کە بەبێ بینینێکی ڕوون ڕوودەدات، ڕەنگە لەمانەوەی سیستەمەکە وێرانکەرتر بێت. سوورییەکان پێویستیان بەدەوڵەتێکە کە هەمووان لەخۆ بگرێت وڕێز لەمافی نەتەوەکانی دیکەی پێکەوەژیانی بگرێت ولەئایدۆلۆژیای تەسک دوور بکەوێتەوە. بنیاتنانی دەوڵەت لەسەر هاوڵاتیبوون بینا بکات.
لەکۆتاییدا:
گەورەترین وانە لەئەزموونی سوریا ئەوەیە کە گەل وەک گرنگترین توخم لەهەر گۆڕانکارییەکدا بمێنێتەوە.ئەگەر ئیرادەیەک هەبێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتەوایی وپێشکەوتن دوور لەململانێ تەسکەکان.عەقڵی ڕۆشنبیری شارستانی مەدەنی توانای بنیاتنانی دەوڵەتێکیان دەبێ بۆ هەمووان. دان بەڕاستییە مێژووییەکان بنێ بۆ مافی چارەیخۆنووسین وئازادییە گشتییەکان.