ژیان هەمیشە دادپەروەر نییە، بەڵام قبوڵكردنی راستییەكان یارمەتیت دەدات لەوەی كۆنترۆڵی ئەو شتانە بكەیت كە بەڕاستی لە تواناتدا هەن.
چەند راستییەك هەن لەبارەی ژیان كە شیرین نییە، بەڵام هیچ لەبارەیانەوە پێتناڵێت:
1.ئەو كەسەی لە هەموانت خۆشتر دەوێت، بۆ هەمیشە نامێنێتەوە، هەربۆیە چێژ لە ژیان ببینە لەگەڵیان، سبەینێ بەڵێنی بەهیچ كەسێك نەداوە.
2. تەمەنی بیستەكانت بڕیار لەبارەی %80ی داهاتوت دەدەن، هەربۆیە ئێستا هەوڵی بنیادنان بدە و بۆ هەمیشە چێژی لێوەربگرە.
3. بەشێك لە هاوڕێكانت دیارنامێنن ئەوكاتەی بڕیار دەدەیت چیتر سودیان پێنەگەیەنیت، تەنها هاوڕێ راستەقینەكان لات دەمێننەوە و ئەوانی دیكە كاتیین.
4. گەورەترین سەرمایەی ژیان تەندروستیتە، ئەگەر بیدۆڕێنیت و لەدەستی بدەیت، هیچ شتێكی دیكە گرنگ نییە، هەربۆیە بایەخی پێبدە و تاكە ماڵی تۆ جەستەتە.
5. مۆبایلەكەت زۆر زیاتر لەوەی دوژمنەكانت هەوڵی بۆ دەدەن كاتت دەكوژێت، كۆنترۆڵی بكە پێش ئەوەی كۆنترۆڵت بكات.
6. هیچ كەسێك فریشتەی رزگاركەر نییە بێت و لە ناخۆشییەكان رزگارتبكات، هەموی لە ئەستۆی خۆتە، واز لە چاوەڕێكردن بهێنە، بەرپرسیارێتی هەڵبرە، بەمشێوەیە براوە دەبیت.
7. جیهان تەنها ئەو كەسانەی لەیاد دەمێنێت كە جێدەستێك جێدەهێڵن، تەنها بونت نەبێت، جێدەستێك جێبهێڵە شایەنی ئەوەبێت بیری هەموان بێتەوە.