ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌كه‌وێته به‌شی باكوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و هاوسنوره له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران، نزیكه‌ی 100 كیلۆمه‌تر له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانیه‌وه دووره.
هه‌ورامان پێكدێت له‌ناحیه‌ی بیاره‌و شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌و زیاتر له50 گوند كه سه‌ر به‌ناحیه‌ی بیارهنو ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یان به ده هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی نوسینگه‌ی توندوتیژی دژی ژنان سه‌ر به‌نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌ماوه‌ی چوارده ساڵی رابردوودا‌و له‌وه‌ته‌ی ئاماره‌كانی توندوتیژی تۆمار ده‌كرێن، هیچ حاڵه‌تێكی توندوتیژی دژی ژنان له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان رووینه‌داوه، ته‌نانه‌ت له‌وه‌وبه‌ریش كه‌س له‌ناوچه‌كه‌دا نه‌یبیستووه حاڵه‌تێكی توندوتیژی هه‌بووبێت.
گوڵستان ئه‌حمه‌د به‌رپرسی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له‌هه‌ڵه‌بجه به”نیقاش” وت “نه هیچ ژنێك سكاڵای له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان تۆماركردووه‌و نه به‌دواداچوونه‌كانی خۆشمان بوونی توندوتیژی دژ به‌ژنان ده‌سه‌لمێنن”.
گوڵستان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه بۆ “تێگه‌یشتوویی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و رێزگرتنیان له‌ژنان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سروشتی ناوچه‌كه وایكردووه كه‌سانێكی هێمنو له‌سه‌رخۆبن”، بۆیه هه‌ورامان له‌هه‌موو ناوچه‌كانی تری كوردستان له‌ورووه‌وه جیابووه‌ته‌وه.
نه‌ك هه‌ر توندوتیژی، بگره هه‌ندێ دیارده‌ی تری كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌ناوچه‌كانی تری كوردستان به‌دی ده‌كرێن، له‌هه‌ورامان به‌رچاو ناكه‌ون، وه‌ك شیربایی (پاره وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر به‌شوودانی كچ)، ژن بهژنو به‌زۆر به‌شوودان، هه‌روه‌ك چۆن زۆر به‌ده‌گمه‌ن پیاوانی ناوچه‌كه زیاد له‌ژنێك ده‌هێنن.
شیرین سه‌عید (54 ساڵ) یه‌كێكه له‌ژنانی ناوچه‌ی هه‌ورامان، ئه‌و كه 27 ساڵه هاوسه‌رگیری كردووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت نه له‌خێزانه‌كه‌ی خۆیان‌و نه له‌ناو ناسیاوهكانیشدا هیچ توندوتیژییه‌كی ده‌رهه‌ق به‌ژنان به‌دی نه‌كردووه‌و ده‌ڵێ “راسته ماڵ نییه بێ كێشه بێت، به‌ڵام كێشه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستی توندوتیژی”.
ئه‌مه ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه شارهزایانو پسپۆڕانی كۆمه‌ڵناسی جه‌ختی لێده‌كه‌نه‌وه، هاوكار ره‌حیم توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێكه له‌وانه.
هاوكار به”نیقاش”ی وت “دانیشتوانی هه‌ورامان كه‌سانی زۆر لێهاتوو بروابهخۆبوو هۆشیارو تێگهشتونو كچانیش تاكو نه‌گه‌نه ته‌مه‌نێكی دیاری كرا‌و له‌روی بیركردنه‌وه‌و بروابهخۆبونهوه كامڵ نه‌بن به‌شوو نادرێن، ئه‌مه هۆكارێكی زۆر باشه بۆئه‌وه‌ی كه‌مترین حاڵه‌تی توندوتیژی دروستبێت له‌ناو خێزانه‌كاندا”.
ده‌شڵێت “ئاماره‌كان له‌ته‌واوی كوردستان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه هۆكاری سه‌ره‌كی توندتیژیو جیابونه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كان لێك تێنه‌گه‌یشتنه له‌نێوان ژن‌و مێرداو زۆربه‌شیان ئه‌وانه‌ن كه ته‌مه‌نیان كه‌متره له18ساڵ‌و كامڵ نه‌بون، له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان ئه‌مه زۆر به‌كه‌می ده‌بینرێت”.
به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبهژنان له‌هه‌رێمی كوردستان، ساڵی رابردوو (2015) له‌كوردستان حه‌وت هه‌زارو 436 سكاڵا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه تۆماركراوه له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامدراوه.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه حاڵه‌ته‌كانی كوشتن‌و سوتان‌و توندوتیژی سێكسی له‌هه‌رێم به‌جۆرێك بوو كه پارێزگای هه‌ولێر به‌پله‌ی یه‌كه‌م هاتووه به‌و پێیه‌ی 153 حاڵه‌تی توندوتیژی تۆماركراوه، له‌وانه 23 حاڵه‌تی كوشتن‌و 120حاڵه‌تی سوتان‌و 10حاڵه‌تی توندوتیژی سێكسی.
پارێزگای سلێمانی له‌پله‌ی دووهه‌مدا هاتووه به 125 حاڵه‌تی توندوتیژی، له‌وانه 17 حاڵه‌تی كوشتن‌و 65 حاڵه‌تی سوتان‌و 43 حاڵه‌تی توندوتیژی سێكسی، ئینجا پارێزگای دهۆك كه تیایدا 113 حاڵه‌ت تۆمار كراوه، له‌وانه 12حاڵه‌تی كوشتن‌و 58حاڵه‌تی سوتان‌و 43 حاڵه‌تی توندوتیژی سێكسی، به‌ڵام هیچ توندوتیژییه‌ك له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان تۆمار نه‌كراوه.
هه‌رچه‌نده ههرندێ له‌شاره‌زایان پێیان وایه مه‌رج نییه تۆماری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان تاكه پێوه‌ر بێت بۆ نه‌بوونی توندوتیژی، چونكه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه توندوتیژی بوونی هه‌بێت، به‌ڵام ژنان ئاماده‌نه‌بن بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی ماڵهكانیانو سكاڵای له‌باره‌وه تۆمار بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاڵی تۆماره‌كان له‌توندوتیژی به‌لای زۆر كه‌سه‌وه به‌شانازی گه‌وره ده‌بینرێت.
كه‌ژاڵ عبدولره‌حمان چالاكوان له‌بواری ژنان له‌هه‌ورامان، پاكی هه‌ورامان له‌رووی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژییه‌وه به‌شانازییه‌كی گه‌وره دهبینێتو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌هۆی كراوه‌یی خێزانهكهناوه زۆرێك له‌ژنانی هه‌ورامان له‌بواره جیاجیاكانی بهڕێوهبردنو هونه‌رو بواره‌كانی تردا شوێنده‌ستیان دیاره.
ئێستا هه‌ورامییه‌كان به‌ته‌نها چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه ناوچه‌كه‌ی خۆیان خاڵی بێت له‌توندوتیژی، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه بۆ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بگوازنه‌وه‌و شار‌و پارێزگاكانی تریش شانازی ئه‌وه‌یان پێ ببڕێت كه ژنیان تیا ناچه‌وسێته‌وه.
سەرجاوە سایتی نیقاش