له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 68 هاووڵاتى کورد له ئێران له‌سێداره‌دراون و 213 کۆڵبه‌ریش له‌سه‌ر سنوره‌کانى هه‌رێم و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
رێکخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له راپۆرتێک‌دا ئامارى 11 مانگى رابردووى ئه‌مساڵى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا هاتووه 68 هاووڵاتى کورد له زیندانه‌کانى ئێران له‌سێداره‌دراون که سزاى یه‌کێکیان له پێش چاوى خه‌ڵک جێبه‌جێ کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه له‌و ژماره‌یه 28 که‌سیان خه‌ڵکى پارێزگاى ورمێ و 22 یان خه‌ڵکى پارێزگاى کرماشان و شه‌شیان خه‌ڵکى پارێزگاى سنه و شه‌شى دیکه‌یان خه‌ڵکى پارێزگاى لوڕستان و پێنجیان خه‌ڵکى پارێزگاى ئیلام و که‌سێکیشیان خه‌ڵکى پارێزگاى خوراسانى باکوور بووه.
هاوکات باسى له‌وه‌شکردووه که تۆمه‌تى سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى له‌سێداره‌دراون شه‌ش که‌سیان چالاکى سیاسى و نۆیان چالاکى ئاینیى و 46 یان به‌کوشتنى به‌ئه‌نقه‌ست و پێنجیان بازرگانیکردن به مادده هۆشبه‌ره‌کان و دوو که‌سیشیان به تۆمه‌تى ده‌ستدڕێژى سزاى له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و سزاکه‌یان جێبه‌جێکراوه.
رێکخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 65 کۆڵبه‌رى کورد له سنوره‌کانى هه‌رێم و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کوژراون و 148ى دیکه‌ش بریندار بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 141 که‌سیان به ته‌قه‌ى راسته‌وخۆى هێزه ئه‌منییه‌کانى ئێران کوژراون و برینداربوون.
ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو زیاترین ڕێژه‌ى قوربانى بوونى کۆڵبه‌ران له پارێزگاى ورمێ تۆمارکراوه که له‌و ماوه‌یه‌دا 141 کۆڵبه‌ر له سنوره‌کانى ئه‌و پارێزگایه کوژراون و بریندار بوون و له سنورى پارێزگاى سنه‌ش 55 کۆڵبه‌ر و له پارێزگاى کرماشانیش 14 کۆلبه‌ر کوژراون و بریندار بوون.
کۆمارى ئیسلامى ئێران یه‌کێه له‌و وڵاتانه‌ى که زۆرترین رێژه‌ى له‌سێداره‌دانى تێدایه و به‌هۆى دابیننه‌کردنى هه‌لى کاره‌وه به‌شێک له هاوڵاتیان بۆ دابینکردنى بژێوى ژیانیان په‌نا بۆ کارى کۆڵبه‌رى ده‌به‌ن و ئێرانیش به ته‌قه‌و کوشتن و بریندارکردن ده‌یه‌وێت رێگریان لێ بکات.