لاپەڕەی سەرەکی هەمەڕەنگ ئەم پێنج گۆڕانكارییە لە ژیانت دەبینیت ئەگەر بخوێنیتەوە

ئەم پێنج گۆڕانكارییە لە ژیانت دەبینیت ئەگەر بخوێنیتەوە

0 تێبینییەکان 39 بینینەکان

هەندێك كەس بەهۆی فشاری رۆژانە و بەرپرسیارێكی زۆری سەر شانیان، سەختە لایان كات بۆ خوێندنەوە تەرخان بكەن، لە كاتێكدا بە خوێندنەوە دەتوانن سودی زۆر ببینن و تەنانەت فشاری رۆژانە لەسەر خۆیان كەمبكەنەوە.

پێنج گۆڕانكاری لەلایەن ماڵپەڕی Great Books بڵاوكراوەتەوە، كە لە رێگەی خوێندنەوە لە ژیانتدا رودەدەن.

1. یادەوەریت باشتر دەبێت
خوێندنەوە زانیاریت زیاد دەكات، یارمەتی چالاككردنی مێشك دەكات، توانای فێربون و دەربڕینیت دەكشێت، سەرنجت زیاد دەكات و یارمەتیدەرە بۆئەوەی خۆت لە كێشەی بیرچونەوە بپارێزیت.

2. كەمبونەوەی فشار
خوێندنەوە یارمەتی كۆنترۆڵكردنی هەستەكانت دەدات، دۆخی دەرونیت باشتر دەكات و كەمتر هەست بە فشار دەكەیت.

3. بەهرەی چارەسەری كێشەت باشتر دەبێت
لە رێگەی خوێندنەوە بیرۆكەی زیاتر و باشترت بۆ دێت، توانای بیركردنەوەت باشتر دەبێت و خێراتر چارەسەری كێشەكانت لادەبێت.

4. هاوسۆزیت باشتر دەبێت
لە رێگەی خوێندنەوە توانای گفتوگۆكردنت لەگەڵ خەڵك باشتر دەبێت و قوڵتر لە خەڵكی تێدەگەیت، ئەمەش وادەكات باشتر هاوسۆزیان بیت.

5. ئارەزوی زیاتر لە خۆتدا دەدۆزیتەوە
بەهۆی خوێندنەوە زانیاری نەبیستراو و بەهرەی زیاتر لە خۆت دەدۆزیتەوە، باشتر خۆت دەناسیت و باشتر دەتوانیت دوای خەون و ئارەزوەكانت بكەویت بە متمانەبەخۆبونەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە