لەمیانی کۆبوونەوەی لیژنەی یاساییدا ، چوارشەممە ٢٩-٧-٢٠١٥ بۆ نووسینی راپۆرتی پڕۆژە یاساکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، سهرۆكی پەرلەمانی کوردستان وتی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەکۆتایی نزیکبووەتەوە، دەبێت پەرلەمان و لیژنەی یاسایی هەنگاوە یاساییەکان بگرنەبەر.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه هەر پرۆژەیەک لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرابێت، دەبێت لیژنەی یاسایی لەماوەی دە رۆژدا راپۆرتی خۆی بنووسێت، بەڵام ماوەی مانگێکە لیژنەی یاسایی کۆنەبووەتەوە، بۆیە ناکرێت کارەکانی گرنگترین لیژنەی پەرلەمان بەهۆی هیچ لایەن و هیچ کەسێک پەکی بخرێت.
د.یوسف محهمهد سادق سهرۆكی پەرلەمانی کوردستان ئهوهشی وتووه: “باوەڕمان بە پەراوێزخستنی هیچ فراکسیۆنێک نییە، بۆیە پێشنیار دەکەم کۆبوونەوەکان بەردەوام بێت لەسەر نووسینی راپۆرتی لیژنەی یاسایی، بەڵام دەرفەتێکی تریش بدرێتە فراکسیۆنەکانی تر بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان پێکەوە رۆڵیان هەبێت لە پرۆژەی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم.”
فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمان، لە کۆبوونەوەکەدا باسی لهوهكردووه كه: “هیوادارین هیچ فراکسیۆنێک خۆی گۆشەگیر نەکات، هەوڵبدەین کێشەکان لەڕێگەی یاساییەوە لە پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەم قۆناغە تێپەڕێنین.
ئاماژەی بەوەشداوه ماوەی نۆ مانگە لە هەوڵی گەیشتنی لایەنەکانە بە رێککەوتن لەسەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژەی دەستوور و پرسی سەرۆکایەتی هەرێم.