سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه وڵاته‌كه‌ی داوای له روسیا كردووه هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عیراق بكات له به‌رانبه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا.
حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووه: “له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا داوا له روسیا ده‌كه‌ین كه هێزی سه‌ربازی خۆی ره‌وانه‌ی عیراق بكات له به‌رانبه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عیراق و داگیركاری عیراق له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه”.
وتیشی: “توركیا سه‌ربازی هێناوه‌ته وڵاته‌كه‌مانه‌وه بێئه‌وه‌ی پرسمان پێ بكات”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌و كاره‌ی توركیای به “مه‌ترسیدار” وه‌سفكردووه و رایگه‌یاندووه كه به‌ئاسانی تێپه‌ڕ نابێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی عیراق كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سهرپهرشتیكرد ئه‌وه راگه‌یه‌نرا كه “هه‌موو رێگایه‌ك ئه‌گه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌یه له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌رابنه‌ر به توركیا له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا سوپای توركیا نه‌كشێته‌وه”.
ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند “رێگاكانی به‌كارهێنانی هێز و دیپلۆماسیه‌ت و داواكردن له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موویان كراوه‌ن”.
خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگریی عیراق داوای له هاوتا توركییه‌كه‌ی كردووه بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان له خاكی عیراق و له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌وه‌ی پێوتراوه كه: “ناردنی ئه‌و سه‌ربازانه بۆ پارێزگاریكردنه له راوێژكار و راهێنه‌ره توركییه‌كان به پێشمه‌رگه و سوپای عیراق”.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه عوبێدی به هاوتا توركییه‌كه‌ی وتووه: “عیراق توانای ئه‌وه‌یه هه‌یه پارێزگاری له هه‌موو ئه‌و راوێژكار و راهێنه‌ره بیانیانه بكات كه له عیراقدان”.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان