
لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و دەستەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازی کران.
لە دیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان بەگشتی باسی لێوەکرا و هەردوولا دیدو بۆچوونەکانیان لەمەڕ دوایین ئاڵوگۆرەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی لە کوردستان و ناوچەکە خستەڕوو ،جەخت لەسەر پتەوی پەیونەی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان کرایەوە بەتایبەت لەسەر پرسە نەتەوەیی نیشتیمانیەکان جونکە بەدرێژایی مێژوو دوژمانانی کورد و کوردستان سوودیان لە لاوازی و دز و کەلێنەکانی نیوان هێز و لایەنە سیاسیەکان وەرگرتوە،لای خۆیانەوە وەفدی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەستخۆشیان لە بزوتننەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کرد کە بێ گوێدانە بەرژەوەندی تایبەت و حزبی هاوپشتی هەموو هێز و جوڵانەوەیەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی بوە لەهەر کوێیەک بوبێت ،لە کۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕیکران و دەستخۆشی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرا کە هەوڵەکانیان بۆ ئاشتەوایی گشتی .