ئاماژه ترسناكه‌كانی هه‌ژاریی له‌كوردستاندا
محەمەد حسێن
“هه‌ژاریی مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه له‌وڵاتێكدا به‌باشی حوكمبكرێت، به‌ڵام سهروهتو سامان مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه له‌وڵاتێكدا كه به‌خراپی حوكم ده‌كرێت.” كۆنفۆشیۆس، ،سه‌ركرده‌و فه‌یله‌سوفی چینیه‌كان، ٥٥١-٤٧٩ی پێش زاینی.
ده‌مێكه كه‌وتنه‌خواره‌وه بۆ ژێر هێڵی هه‌ژاری له‌كوردستاندا بۆته مۆته‌كه‌یه‌كی راسته‌قینه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و قه‌یرانه دارایی‌و ئابوریه‌ی له‌چوار ساڵی رابردودا كوردستانی گرته‌وه. سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو بانكی جیهانی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر دۆخی ئابوری عێراق (١).
چارتێكی راپۆرته‌كه بۆ نیشاندانی راده‌ی هه‌ژارییه له‌ناوچه جیاجاكانی عێراقدا؛ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌راوردكردنی ئه‌و داتایانه‌ی له‌ساڵی ٢٠١٢ و دوای ساڵی ٢٠١٤ كۆكراوه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه خێراییه‌كی ترسناك نیشان ده‌دات له‌فراوانبوونی ئه‌و گروپه خه‌ڵكه‌ی به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه ژێر هێلی هه‌ژاریه‌وه له‌كوردستانی عێراقدا. به‌ڵام له‌مه ترسناكتر بێدهنگیو بێباكی دهسهڵاتدارانو میدیا‌و نوخبه‌ی كوردستانه به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ژاریه.
به‌پێی ئه‌م چارته‌ی ناو راپۆرته‌كه، رێژه‌ی هه‌ژاری له ساڵی ٢٠١٢دا (٣.٥%) بووه له‌كوردستانی عێراقدا، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه به‌رزبۆته‌وه بۆ (١٢.٥%) له‌دوای ساڵی ٢٠١٤. له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا ئاستی هه‌ژاری له‌كوردستاندا ٩ پله‌ی سه‌دی هه‌ڵكشاوه. ئه‌م ژماره زۆر ترسناكه به‌ره‌چاوكردنی ئه‌و لێكه‌وته ئابوری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له‌م هه‌ژارییه هه‌ڵكشاوه چاوه‌ڕوانده‌كرێت.
دیاره له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌موو عێراقدا رێژه‌ی هه‌ژاری به‌رزبۆته‌وه له (١٨.٩%) بۆ (٢٢.٥%،) به‌واتای (٣.٦%) پله‌ی سه‌دی. ئه‌مه‌ش ده‌كرێت وه‌ك ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی داعش‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه جیهانیه‌كان‌و كورتهێنانی بودجه‌ی حكومه‌تی عێراق ببینرێت. به‌ڵام ژماره‌كان له‌كوردستاندا جیاوازتر‌و ترسناكتره.
جگه له‌و ناوچانه‌ی داعش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی لێكردوون داگیری كردن، هیچ به‌شێكی تری عێراق به ئه‌ندازه‌ی كوردستان رێژه‌ی هه‌ژاریی تیایدا ته‌شه‌نه‌ی نه‌كردووه. بۆ نمونه له به‌غدا رێژه‌ی هه‌ژاری كه‌متر له (١%) زیادی كردووه، له (١٢%)ه‌وه به‌رزبۆته‌وه بۆ (١٢.٨%). له باشوری عێراق رێژه‌كه كه‌می كردووه له (٣٣.٦%) ه‌وه بۆ (٣١.٥%). به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ی داعش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بووه، وه‌ك پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار له (٢٥.٧%)ه‌وه ته‌شه‌نه‌ی كردووه بۆ (٤١.٢%)، به واتای (١٥.٥) پله‌ی سه‌دی.
بۆچی هه‌رێمی كوردستان به‌و خێراییه غلۆردهبێتهوه بۆ خوار هێڵی هه‌ژاریی، له‌كاتێكدا تا ساڵی ٢٠١٢ باشترین ههرێمو ناوچه‌ی عێراق بو له‌ڕووی ئاماژه‌كانی هه‌ژارییه‌وه. بێگومان یه‌كه‌مین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره سیاسه‌تی دارایی‌و بودجه‌ی حكومه‌تی كوردستان بووه له‌چوار ساڵی رابردودا. چونكه شۆكه ئابوریه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٤( دابه‌زینی نرخی نه‌وت) بۆ هه‌موو عێراق وه‌ك یه‌ك وابوو، ته‌نها شۆكه ئهمنیو سیاسیه‌كان جیاواز بون له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچهیهكیتر.
لێره‌دا ده‌كرێت كوردستان به‌راورد بكه‌ین به به‌غدا، كه به هه‌مانشێوه‌ی كوردستان توشی لێكه‌و تهودهرهنجامهكانی شه‌ڕی داعش بوو به‌ڵام نه‌ك كاولكاریه‌كانی. به‌واتایه‌كی تر، ئه‌و فشار‌و گرفتانه‌ی داعش‌و بازاڕی نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستی كرد هه‌مان ئه‌و شتانه‌بوون كه به‌غداش روبه‌ڕوی بویه‌وه. به‌ڵام رێژه‌ی هه‌ژاری له كوردستاندا (٨.٢ ) پله‌ی سه‌دی به‌رزتر بووه له‌وه‌ی كه له‌به‌غدا رویداوه.ئایا ئه‌ندازیارانی پلانی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری كوردستان تێده‌گه‌ن له‌م ژمارانه؟ ئایا ده‌زانن تا ٨ فه‌رمانبه‌ری ئاسایی ( وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ چینی ناوه‌ڕاست) له‌به‌غدا كه‌وتۆنه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه، له‌كوردستاندا ١٢٥ فه‌رمانبه‌ر كه‌وتونه‌ته ژێرهێڵی هه‌ژارییه‌وه؟ بێگومان لێكه‌وته سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌منیه‌كانی ئه‌م هه‌ژارییه تهشهنهكردووهی كوردستان له ئایینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌بینین، گه‌ر له‌ئێستادا دهرنهكهوتبن.
سه‌دان لێكۆڵینه‌وه‌و په‌یپه‌ری زانستی له‌به‌رده‌سته بۆ نیشاندانی كاریگه‌ریه وێرانكه‌ره‌كانی هه‌ژاری له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌میشه په‌یوه‌ندیه‌كی یه‌كتر-ته‌واوكه‌ر هه‌یه له نێوان هه‌ژاری و توندوو تیژی سیاسی و شه‌ڕی ناوخۆ. هێشتا به ڕوونی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌دراوه‌ته‌وه كه ئایا هه‌ژاری ده‌بێته هۆی هێشتنه‌وه‌ی وڵاتان له ناو بازنه‌ی توندوتیژی و شه‌ڕی ناوخۆ، یاخود به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه شه‌ڕو نائارامیه سیاسیه‌كانه كۆمه‌ڵگاكان به هه‌ژاری ده‌هێڵنه‌وه. نمونه‌ی ده‌یان وڵاتی ناوچه‌كه‌و جیهان له به‌رده‌سته كه چۆن هه‌ژاری و شه‌ڕی ناوخۆ‌و توندوتیژی سیاسی به‌رده‌وام له بازنه‌یه‌كدا ده‌خولێنه‌وه‌و یه‌كتر ته‌واوده‌كه‌ن، هه‌ر له‌یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان و سودان و سۆماڵه‌وه تا ئه‌گاته مۆزه‌مبیق و كۆنگۆو سلفادۆر.ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی داتاكانی بانكی جیهانی بكه‌ین ده‌بینین ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق كه به‌رزترین رێژه‌ی هه‌ژاری تیا تۆماركراوه له ساڵی ٢٠١٢، رێك هه‌مان ئه‌وناوچانه‌ن كه زۆرترین روداوی توندوتیژی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تیا تۆماركراوه. بۆنمونه پارێزگاكانی نهینهواو سه‌لاحه‌دین و روومادی كه ده‌رگایان له‌داعش كرده‌وه پێشتریش رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌ژاری تیابووه ( ٢٥.٧). له باشوری عێراقیش كه رێژه‌ی هه‌ژاری تیا به‌رز بووه (٣٣.٦ی ساڵی ٢٠١٢)، هه‌میشه توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕی عه‌شایه‌ری له ئاستێكی زۆر باڵادا بووه، بۆ نمونه له پارێزگای به‌سره به دۆشكه‌و ره‌شاشی زۆر پێشكه‌وتوو چه‌كدارانی هۆزه‌كان شه‌ڕده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به چه‌كی قورس شه‌ڕده‌كه‌ن، به‌پێی راپۆرته میدیاییه‌كان.كه‌واته پێویسته چی بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م هه‌ژاریه؟ هیچ زیره‌كی ناوێت بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین له‌وه‌ی كه چۆن باشترین و خێراترین ده‌وای هه‌ژاری ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاره. زۆربه‌ی ئابوریناسهكان “گه‌شه‌ی ئابوری” ده‌كه‌نه ده‌روازه‌ی قوتاربوون لهههژاریو پێیانوایه ریشه‌كێشكردنی هه‌ژاری به‌گه‌شه‌ی ئابوری ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئاسان نیه‌و زۆریش ئاڵۆزه پرسی به‌دیهێنانی گه‌شه‌ی ئابورییه. چۆن‌و به‌چی ده‌توانرێت ئابورییه‌كی داته‌پیوی وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراق و كوردستان بخرێته سه‌ر سكه‌ی گه‌شه‌كردنێك كه قابیلیه‌تی به‌رده‌وامی هه‌بێت.
هه‌ر ستراتیجێكی سیاسی و ئابوری كه ئامانجی به‌دیهێنانی گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروست بێت پێویستی بهسیاسهتو میكانیزمه كاراكانی دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهات (distribution) هه‌یه. پێویسته كار له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی دابه‌شكردن بكرێت ئینجا كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی نایه‌كسانی و گه‌نده‌ڵی دارایی.گرفته‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌م میكانیزمه سیاسی‌و ئابوری‌و داراییانه ته‌نها له‌سایه‌ی سه‌قامگیری سیاسی‌دا ده‌ژین، دام‌و ده‌زگای كارا‌و به هێزی حوكمڕانیان ده‌وێت كه نهلهعێراقو نهلهكوردستانیشدا نیه. ئه‌مانه بهحكومهتێك ده‌كرێت كه یاسا‌و ده‌ستور ئاراسته‌ی بكات نه‌ك میلیشیاو مافیای سیاسی.
من نازانم تا چه‌نده سیاسیه‌كانی كوردستان لهههستیاریو گرنگی ئه‌م كێشه‌یه تێگه‌یشتوون، به‌ڵام به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ست پێنه‌كه‌ن ئه‌وا ساڵانی داهاتوو ئه‌ركیان زۆر قورس‌تر ده‌بێت.
ته‌واوی راپۆرته‌كه‌ت بانكی جیهانی له‌م لینكه‌دایه: ( http://pubdocs.worldbank.org/…/mpo-am18-iraq-irq-ks-9-13-fi… )