لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بەهۆی چەند ئاگر کەوتنەوەیەک، هاوڕێ مام خدر پەیامێک رادەگەیەنێت

بەهۆی چەند ئاگر کەوتنەوەیەک، هاوڕێ مام خدر پەیامێک رادەگەیەنێت

0 تێبینییەکان 31 بینینەکان
بەداخەوە سەر لەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، 30ـی تەممووزی 2026، چەند ئاگرێکی نەخوازراو ناوچە جیاوازەکانی شاری هەولێر کەوتەوە، گەورەترینیان گڕگرتنی چەند کۆگایەکی سیارە و ئامێری کشتوکاڵی رۆنی سیارە و موادی پاککردنەوە بوو لەسەر رێگای هەولێر- کەرکوک .بەو هۆیەوە زەرەر و زیانیکی ماددی یەکجار زۆر بەر هاوڵاتیانی شارەکە و بازرگانان و کاسبکاران کەوت .
وێڕایی نیگەرانیمان لە زەرەر و زیانەکانی ئەو ئاگرانە، لەهەمانکاتدا هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکەکەی و هێزە ئەمنی و شارستانیەکان دەخوازین کە لە بەیانیەوە لە ئەرکدا بوون و هەوڵیانداوە کەمترین زەرە و زیان بەر کاسبکاران و خەڵک بکەوێت ، بەهیواین هەموو لایەک سەلامەت بن و ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت بەبێ زەرەری گیانی و سەروەت و سامانی نیشتیمانیمان پاریزراو بێت.
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە