لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكەین

هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكەین

0 تێبینییەکان 71 بینینەکان
رۆژی شەممە رێككەوتی 28/3/2026 لە شاری دهۆك هێرشی ترسنۆكانە كرایە سەر ماڵی بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ،ئێمە لەبزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بەتووندی سەركۆنەی ئەو هێرشە و هەرجۆرە دەستدرێژییەك بۆ سەرهەرێمی كوردستان دەكەین ،هەرێمی كوردستان بەشێك نییە لەشەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و بەم هەوڵە بێ پاساوانە هەرگیز ناخزێتە نێو هاوكێشەیەك لە بەرژەوەندی گەلەكەی نەبێ،حكومەتی عێراق دەبێ بەبێ دوودڵی سزای ئەو گرووپ و میلیشیایانە بدات و كاتی دانانی سنوورە بۆیان كە بوونەتە مایەی مەترسییەكی راستەقینە بۆسەر تەواوی گەلانی عێراق،
جارێكی دیكە ئیدانەی هێرشەكە دەكەینەوە و هەمیشە لەپاڵ گەل و هەرێمەكەمان دەوەستین .
مەكتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
28/3/2026
0 FacebookTwitterPinterestEmail