توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی كۆمپانیای گوگڵ ئاشكرایكردوه، به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد له ژینگه‌كانی كاركردندا، بۆ پاڵپشتیكردنی كارمه‌نده‌كانه له ته‌واوكردنی به‌شێك له ئه‌ركه‌كانیان، نه‌ك گۆڕینیان یان ببێته جێگره‌وه‌یان له‌كاركردندا.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی كۆمپانیای گوگڵ، كه له‌سه‌ر بنه‌مای شیكاری نزیكه‌ی 15 ملیۆن كارلێكی بێ‌ناو له‌گه‌ڵ ئه‌پی دوانه و ئامرازه‌كانی زیره‌كی ده‌ستكردی گوگڵ ئه‌نجامدراوه و زیاتر له 150 وڵات و 800 پیشه‌ی له‌خۆگرتوه.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستوه كه زیره‌كی ده‌ستكرد له 68%ی پیشه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام سنورداره به ته‌نها نزیكه‌ی 21%ی ئه‌ركه‌كانی كار، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌كارهێنانی به‌ربڵاوه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی سنوردار كه گرنگی به وه‌رگرتنه‌وه‌ی زانیاری و دروستكردنی بیرۆكه و داڕشتنی ده‌ق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌دات.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستوه كه كاركردنی ته‌واوی زیره‌كی ده‌ستكرد له‌بری كارمه‌ندان رێژه‌ی 10%ی به‌كارهێنانه‌كانی تێنه‌په‌ڕاندوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه پشتڕاستده‌كاته‌وه كه ته‌كنه‌لۆژیا زۆرجار وه‌ك یاریده‌ده‌رێك بۆ كارمه‌ندان كارده‌كات و نابێته جێگره‌وه‌یه‌ك بۆیان، به‌تایبه‌تی له ئه‌ركه مه‌عریفی و داهێنه‌ره‌كاندا.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد له پیشه ته‌كنیكییه‌كاندا كردوه، وه‌ك نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و میكانیك، بۆ یارمه‌تیدان له ده‌ستنیشانكردنی ناته‌واوی كاركردن و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، ئه‌مه جگه له به‌كارهێنانی به‌ربڵاو له ده‌ره‌وه‌ی كار له ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه و لێكۆڵینه‌وه پێش كڕین.
گوگڵ ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ئه‌نجامه‌كان ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شێوازه‌كانی به‌كارهێنانی ئێستان و پێشبینییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ناكه‌ن بۆ كاریگه‌رییه‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد له‌سه‌ر هه‌لیكار له داهاتودا.
زیرەکی دەستکرد (Artificial Intelligence) لقێکی زانستی کۆمپیوتەرە کە ئامانجی دروستکردنی ئامێر و سیستمی ژیرە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی پێویستیان بە هزری مرۆڤ هەیە، وەک فێربون، لێکدانەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان، جۆن مەککارتی لە 1956دا بەمجۆرە پێناسەی دەکا، “زانست و ئەندازیاریی دروستکردنی ئامێرگەلی ژیر”.
سەرچاوە:خەندان