لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ پەیمانگای ئێس ئەند پی: ڕێژەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم گەیشتە 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە

پەیمانگای ئێس ئەند پی: ڕێژەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم گەیشتە 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

پەیمانگای ئێس ئەند پی لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئەوە دەکات کە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیه‌کی بەرچاو زیادی کردووە و گەشتۆتە 502 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
پەیمانگای ئێس ئەند پی گلۆباڵ لە ڕاپۆرتێکدا باسی هەڵکشانی ڕێژەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی کوردسدان دەکات و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەش ڕێژەی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی تێپەڕاندووە.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئێس ئەند پی، کۆی نەوتی بەرهەمهێنراوی عێراق گەشتۆتە 4 ملیۆن و 595 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لە مانگی نۆڤێمبەردا ئەو ڕێژەیە 19 هەزار بەرمیل هەڵکشانی بەخۆوە بینیوە.
لە ڕاپۆرتەکەی پەیمانگای ئێس ئەند پی-دا ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕێژەکە بریتییە لە نەوتی فرۆشراوی کۆی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش وتراوە کە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیه‌کی بەرچاو  نەوتی فرۆشراوی خۆیی بەرز کردۆتەوە و گەیاندوویەتە 502 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە. ئەوەش لە کاتێکدا مانگی ئۆکتۆبه‌ر ڕۆژانە 414 هەزار بەرمیلی بەرهەم دەهێنا و لە مانگی سێپتەمبێردا ئەو ڕێژەیە 396 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە