لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پرسەنامەیەک لە مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

پرسەنامەیەک لە مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 تێبینییەکان 43 بینینەکان
به‌رێزان:
له‌ خانه‌واده‌ و هه‌ڤاڵانی كۆچ كردوو سالح موسلم
له‌ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (PYD)
دلگرانین به‌له‌ده‌ست دانی سه‌ركرده‌ی دیاری رۆژئاوای كوردستان
بێگومانین گه‌لی كوردستان تێكۆشه‌رێكی خۆشه‌ویستی له‌ ده‌ست دا ، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌ پرسه‌ و سه‌رخۆشی هاوڕێیانمان له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به‌ خانه‌واده‌ و هه‌ڤالانمان له‌ رۆژئاوای كوردستان راده‌گه‌یه‌نین
هه‌رچه‌نده‌ مالئاوایی سالح موسلم زیانێك و كه‌له‌نێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ بزاڤی رزگاری نیشتیمانی كوردستان ،به‌ڵام دلنیایی رێباز و سیاسه‌تی سه‌ركرده‌ی كۆچ كردوو درێژه‌ی ده‌بێ‌ و خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له‌ رۆژئاوا و هه‌موو كوردستان به‌ ئامانج ده‌گات و ئاسۆی گه‌لی كوردستان روونه‌ كه‌ هاوڕێ‌ كۆچ كردووشمان له‌ پێناو به‌ ئامانج گه‌یشتنی مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بۆ ساتێكیش سلی نه‌كرده‌وه‌ .
جارێكی دیكه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ .
یادی صالح موسلم هه‌میشه‌ به‌ نه‌مری له‌ یاده‌وه‌ریمان به‌زیندوویه‌تی ده‌مینێته‌وه‌.
سه‌ركه‌وێ‌ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان و خه‌باته‌ ڕه‌واكه‌ی

مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
0 FacebookTwitterPinterestEmail