18
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2020/8/30شاندێکی باڵای پارتی یەکێتی دیموکراتی ( PYD ) سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2020/8/30شاندێکی باڵای پارتی یەکێتی دیموکراتی ( PYD ) سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا،بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە و جیهان بە گشتی باسیلێوەکرا و هەردوو دیدو بۆچوونەکانیان لەمەڕ پرسە هەنوکەییەکان و یەکدەنگی هێز و لایەنە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان لەبەرامبەر هێرش و پەلاماردانەکانی وڵاتانی ناوچەکە بۆسەر کیان و ئیرادەی خەڵکی کوردستان،تەوەرێکیتری دیدار و کۆبوونەوەکە بوو ، لەکۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی بەردەوامی هەردوولاکرایەوە لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان .