دوای نێوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، بەبۆنەی 14ی شوبات رۆژی شەهیدی شیوعی، لەگۆرستانی گردەرەشە لەشاری هەولێر بەئامادەبونی بەشێکی بەرچاو لە خانەوادەی شەهیدانی و دۆستان و لایەرنگرانی ئازادی و جەماوەری شاری هەولێر لە مەڕاسیمێکدا رۆژی شەهیدی شیوعی بەرز راگیرا ، لەم مەڕاسیمەدا هاوری مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کرد و تاجە گوڵی لەسەر گڵکۆی شەهیدان دانا .
د.کاوە محمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان لە وتەیەكدا بۆ ئامادەبوون وتی “هاورێ فەهد كاتێك لەزیندان بوو لەمیانەی بینینی چەند هاورێیەكم پێی وتم (هاورێیان كاری ئێوەیە حزبەكەتان بپارێزن، بەتێكۆشانێكی شۆرەشگێرانەتان لەپێناو هێنانەدی دیموكراسی و سیۆسالیزم)، هاورێ فەهدا وتیشی، (رەنگە جارێكیتر من نەبینەوە، بەڵام بەهێزكردنی حزب و پاراستنی دەكەوێتە ئەستۆی ئێوە)، هەربۆیە هاوری فەهد دەڵێ جەوهەری شۆرشگیری خۆتان بپارێزن”.