جارێکی دیکە شەوی چوارشەممە ٢٩-٧-٢٠١٥، فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان کردەوە بە بۆردومان کردنی هەرێمی حەفتانین ، گارا ، مەتینا ، زاپ ، قەندیل ، خنیرە ، شەهید هارون ، قەلاتوکا و نزیک ناحییەی دیرەلووک. تا ئێستا لەبارەی ئەنجامی بۆردومانەکە هیچ زانیاریەک بەدەست نەکەوتوون، بەڵام بۆردومانەکە بۆتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە رەز و باخی گوندنشینان.
شایەنی باسە ، جگە لە هەرێمی گارا کە تا ئێستاش لەلایەن فرۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومان دەکرێت، فرۆکەی سیخوری بەسەر هەرێمەکانی دیکە کە بۆردومانی لێ وەستاوە دەسورێنەوە.
به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئاسمانی قه‌ندیل و ده‌ڤه‌ری بادینان سوڕاونه‌ته‌وه‌و پاشان بۆردومانه‌كانیان به چڕی ده‌ستپێكردووه.
به پێی زانیارییه‌كان چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا شاخه‌كانی نزیك له قه‌ڵاتوكان و ره‌زگه‌و ماره‌دووی سه‌ر به‌قه‌ندیل و هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به قه‌زای زاخۆیان به‌چڕی بۆردومانكردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سایتی رۆژ نیوز، بڵاویكرده‌وه كه جارێکی دیکە فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان کردەوە بەسەر بۆردومان کردنی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لە ئێستادا هەرێمی گارا و مەتینا ، حەفتانین و زاپ لەلایەن فرۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومان دەکرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه بۆردومانه‌كه گەلی سپیندارا ، بەر گارە و گوندی مژێ سەربە هەرێمی مەتینا ی گرتۆته‌وه.
له‌رۆژی شه‌ممه‌وه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرده‌وه ئه‌مه‌ش دوای دوو ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتیدا.