له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی كۆتایی داعش ململانێی گه‌وره له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك سه‌ریهه‌ڵداوه‌و پارتیش هێزێكی گه‌وره‌ی جوڵاندوه به‌ئاڕاسته‌ی پاراستنی كێڵگه‌كانی (بای حه‌سه‌ن‌و ئاڤانا) كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه‌كانی سنوری كه‌ركوك ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه رونكرده‌وه دوێنی زیاتر له100 ده‌بابه‌و ناقیله براوه‌ته ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان كه سه‌ربه‌ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوكه، وتی “دوێنێ ئه‌و هێزه له‌بیره‌نه‌وته‌كان نزیكبونه‌ته‌وه‌و به‌تایبه‌ت بیره نه‌وتی (ئاڤانا) كه سه‌ره‌تا هێزەکە زۆر لێی نزیكبونه‌ته‌وه، به‌ڵام پاشان كشاونه‌ته‌وه”.
جوڵاندنی ئه‌م هێزه له‌كاتێكدایه بارزانی به‌نهێنی سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌ك كۆبۆته‌وه‌و باسی پرسی نه‌وت‌و جه‌نگه‌كانی ئاینده‌ی له‌گه‌ڵ كردون، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی2 ئازار یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێزێكی برده سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی باكور داوای جێبه‌جێكردنی رێکكەو‌تنه 7 خاڵیه‌كه ده‌كات كه له‌نێوان ئیداره‌ی كه‌ركوك‌و به‌رپرسانی به‌غدا گرێدراوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه پاڵاوتگه‌ی كۆنی كه‌ركوك په‌ره‌پێبدات‌و نه‌وتی بۆ دابین بكات.
شوان داودی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و هاوكات یه‌كێكه له‌كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك له‌باره‌ی ململانێكانی كه‌ركوكه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه به‌هۆی ئەوەی داعش به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات ئه‌وان ده‌یانه‌وێت زیاتر پارێزگاری له‌هه‌ردو كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن‌و ئاڤانا بكه‌ن كه ئێستا به‌ده‌ست كۆمپانیای (كار)ه‌وه‌یه، وتی “ئه‌و نه‌وته‌ی براوه له‌دوای داعش لێیان قه‌بوڵناكرێت، بۆیه ئه‌وان له‌ئێستاوه كار بۆ پاراستنی ده‌كه‌ن”.
شوان داودی زۆر زیاتر به‌ڕونی باسی جوڵاندنی هێزه‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌كات‌و باوه‌ڕی وایه پارتی ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی له‌كه‌ركوك ئه‌وه ده‌پارێزێت‌و باقیه‌كه‌ی ناوێت، وتیشی “ئه‌گه‌ر كه‌ركوكتان ده‌وێت به‌خه‌ڵك‌و خاك نه‌وته‌وه بتانه‌وێت نه‌ك ته‌نها دو بیر”.
ره‌نگه زۆر هۆكار هه‌بێت بۆ ئاڵۆزبونی دۆخی كه‌ركوك به‌ڵام یه‌كێك له‌هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كان ئه‌وه‌یه ئێران به‌نیازه نه‌وتی كه‌ركوك بگوازێته‌وه بۆ پاڵاوتگایه‌كی كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌وه‌ش توركیای به‌ته‌واوی نیگه‌رانكردوه كه بڕوای وایه كه‌ركوك یه‌كێكه له‌ناوچه‌كانی نفوزی ئه‌و، هه‌ربۆیه یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كان كه کۆتایی مانگی رابردو له‌نێوان ئه‌ردۆغان‌و بارزانی له‌ئه‌سته‌نبوڵ تاوتوێكرا بابه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بو بۆ ئێران.
مه‌لا فه‌رمان ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی ململانێكانی توركیا‌و ئێران له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك نایشارێته‌وه كه ئه‌م دو هێزه ململانێیه‌كی دێرینیان هه‌یه، له‌وه‌ته‌ی هه‌واڵی راكێشانی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران بڵاوبوه‌ته‌وه توركیا زیاتر توشی نیگه‌رانی بوه، وتی “دوساڵ له‌ومه‌به‌ر ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ ئه‌وكات سه‌ركوه‌زیران بو هاته سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك له‌وێوه په‌یامێكی بۆ ئێرانیه‌كان نارد”.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاوێنه تائێستا رێكاره‌كانی راكێشانی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك _ئێران ده‌ستی به‌كاره‌كانی نه‌كردوه، به‌ڵام خواست هه‌یه ئه‌م بۆریه رابكێشرێت له‌نێوان عێراق‌و ئێران، هاوكات رێگرییه‌كانی به‌رده‌می ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش زۆر كه‌من.
عه‌دنان كه‌ركوكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌كه‌ركوك باسی ئه‌وه‌ده‌كات راكێشانی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران هیچ سودێكی بۆ كه‌ركوك نابێت‌و تێچویه‌كی زۆری تێده‌چێت چونكه ئه‌گه‌ر هه‌یبوایه ئه‌وا پێشتر حكومه‌تی عێراقی ده‌یتوانی ئه‌و كاره بكات، وتی “رێكه‌وتن نه‌كراوه له‌نێوان عێراق‌و ئێران، ته‌نها لێكتێگه‌یشتن كراوه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی باسی ئه‌وه‌ش بۆ ئاوێنه ده‌كات بۆیه ئێران چاوی بڕیوه‌ته نه‌وتی كه‌ركوك چونكه به‌هه‌رزان ده‌ستی ده‌كه‌وێت‌و هاوكات یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه ئێران ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی ئابوری بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كۆنترۆڵی سیاسی به‌ده‌سته‌وه بێت، وتیشی “له‌وانه‌یه ئه‌م كاره‌ی ئێران هۆكارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بیه‌وێت فشار بخاته سه‌ر عێراق”.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان زۆرینه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه چاویان بڕیوه‌ته نه‌وتی كه‌ركوك‌و شه‌ڕێكی دیبلۆماسی‌و سیاسی په‌نهان له‌م روه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام هیچ كام له‌هێزه سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هاوڕانین له‌سه‌ر ئه‌م پرسه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
مه‌لا فه‌رمان باوه‌ڕی وایه یه‌كێتی‌و پارتی باوه‌ڕیان وایه ئه‌گه‌ر وڵاتان نه‌بن ئه‌وان بێ كاریگه‌ر ده‌مێننه‌وه هاوكات كاریگه‌ری توركیا‌و ئێرانیش له‌ناودایه، وتی “جگه له‌توركیاو ئێرانیش وڵاتانی ئه‌ورپی‌و ئه‌مریكایش له‌كه‌سانی باڵا شه‌راكەتیان له‌نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، لایه‌نه‌كان دابه‌شبون ئه‌وه‌ش درزی دروستكردوه لێیه‌وه وڵاتانی هه‌رێمی بێنه ژوره‌وه وه‌كو سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌وه‌ش واده‌كات لایه‌نه‌كان پایه‌ندبن به‌داواكاری وڵاتانی هه‌رێمیه‌وه”.
ئاگری كه‌ركوك نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ئاگری ناكۆكی له‌نێوان كورد‌و حكومه‌تی به‌غدا دروستكرد‌و نه‌یهێشت كورد‌و به‌عس بگه‌نه رێكکه‌وتن، ئێستاش دورنیه ئه‌م ئاگره دوباره كورد‌و به‌غدا بگه‌یه‌نێته‌وه خاڵی جه‌نگ‌و ململانێی ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێران زۆر چاوی له‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كه ئێستا زۆرینه‌ی به‌ده‌ست پارتیه‌وه‌یه‌و ره‌وانه‌ی توركیای ده‌كات.