وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، چه‌ند پێشنیارێک ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌مه‌به‌ستى زیادکردنى داهات، که به‌شێکیان بریتیه له‌وه‌رگرتنى پاره له‌هاوڵاتیان له‌به‌رانبه‌ر فڕێدانى خاشاک‌و راگرتنى ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر شه‌قام‌و گۆڕه‌پانه گشتیه‌کان.
وه‌زاره‌ته‌که، له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایی، له 29ى مانگى (ئازار/سێ)ى ئه‌مساڵ راپۆرتێکى ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردوه‌و تێیدا 16 خاڵى پێشنیارکردوه، به‌مه‌به‌ستى زیادکردنى داهاتى ناوخۆیی.
ره‌نجبه‌ر قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار، به‌هاوڵاتی وت «پێشیاره‌کان خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌ڵام تائێستا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نه‌دراوه«.
به‌پێی نوسراوه‌که، یه‌کێک له‌پێشنیازه‌کانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار بۆ زیادکردنى داهات، بریتى له‌وه‌رگرتنى نرخى فڕێدانى زبڵ‌و خاشاک‌و خاوێنکردنه‌وه‌ى شوێنه نیشته‌جێبونه‌کان‌و بازرگانیه‌کان.
له‌وباره‌یه‌وه ره‌نجبه‌ر قادر ده‌ڵێت، حکومه‌تى هه‌رێم ساڵانه نزیکه‌ى 144 ملیار دینار خه‌رجده‌کات بۆ کۆکردنه‌وه‌و فڕێدانى خاشاک، ئه‌وه‌ش بارگرانى له‌سه‌ر شانى حکومه‌ت دروستکردوه‌و به‌دانانى نرخێکى ره‌مزى له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریه له‌سه‌ر هاوڵاتیان که ره‌نگه پێنج هه‌زار دینار بێت بۆ هه‌ر مانگێک، هاوڵاتیان ده‌توانن ئه‌رکى حکومه‌ت له‌و روه‌وه سوک بکه‌ن.
وتیشى «به‌ڵام فڕێدانى خاشاکى شوێنه بازرگانیه‌کان، به‌کرێ ده‌بێت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌و پاره‌ى زیاتریان لێوه‌رده‌گیرێت».
یه‌کێکى دیکه له‌پێشنیاره‌کانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار، وه‌رگرتنى پاره‌یه له‌هاوڵاتیان له‌به‌رانبه‌ر راگرتنى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قام‌و گۆڕه‌پانه گشتیه‌کان.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار رونیکرده‌وه «دانانى ئه‌و پاره‌یه شتێکى ره‌مزى ده‌بێت، له‌و که‌سانه وه‌رده‌گیرێت که له‌شه‌قامه گشتیه‌کانى ناوبازاڕو شه‌قامى پارکه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر ئۆتۆمبێل ده‌وه‌ستێنن، وه‌کو چۆن هاوڵاتیان له‌به‌رانبه‌ر وه‌ستانى ئۆتۆمبێله‌کانیان له‌گه‌راجى تایبه‌ت به‌وه‌ستانى ئۆتۆمبێل پاره ده‌ده‌ن».
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار له‌نوسراوه‌که‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، پێشنیارى ئه‌وه‌شیکردوه نرخى ئه‌و زه‌ویانه زیاد بکرێت که بۆ پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان ته‌رخانده‌کرێت.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، له‌ساڵانى رابردودا حکومه‌تى هه‌رێم به‌نرخێکى که‌م زه‌وى ده‌دا به‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى که پڕۆژه‌یان ئه‌نجامده‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار ده‌ڵێت، پێشنیاره‌که بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌ت به‌نرخى رۆژ زه‌وى بفرۆشێت به‌وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ دروستکردنى پڕۆژه‌کانیان، نه‌ک به‌و نرخه که‌مه‌ى پێشتر.
ره‌نجبه‌ر قادر هه‌روه‌ها وتیشى «حکومه‌ت بۆیه پێشتر به‌نرخێکى ره‌مزى زه‌وى بۆ پڕۆژه‌کانى نیشته‌جیبون ته‌رخانده‌کرد، چونکه وه‌به‌رهێنان له‌قۆناغى سه‌ره‌تادا بوو، بۆ هاندنى ئه‌و پڕۆسه‌یه بوو، به‌ڵام ئێستا وه‌به‌رهێنان گه‌یشتۆ‌ته ئاستێکى تر‌و پێویسته حکومه‌ت به‌نرخى رۆژ زه‌وی به‌وه‌به‌رهێنه‌ران بفرۆشێت».
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار له‌نوسراوه‌که‌دا داوایکردوه، به‌زوترین کات لیژنه‌یه‌ک له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و وه‌زاره‌ته‌کانى دارایی‌و شاره‌وانى پێکبهێنرێت، به‌مه‌به‌ستى داڕشتنه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌ى ئه‌و رێنماییانه‌و به‌رزکردنه‌وه‌یان بۆ په‌رله‌مان تا به‌زوترین کات په‌سه‌ندى بکات‌و ئه‌وانیش بیخه‌نه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
پێشنیاره‌کانى وه‌زاره‌ته‌که بۆ زیادکردنى داهات، له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تدایه بۆ زیادکردنى داهاتى ناوخۆ، دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى قه‌یرانى دارایی‌و شه‌ڕى داعشه‌وه رێژه‌ى داهاته‌کان بۆ نیوه دابه‌زى.
خەسرەو کەمال بریکاری وەزیری شارەوانی‌و گەشتوگوزار بۆ ئاماژەی بەوەدا ئەو پێشنیارانە پاڵپشتی شارەوانیەکانی بەدەستهێناوەو رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، بەڵام تائێستا پەسەند نەکراون لەلایەن حکومەتەوە.
ئه‌و پێشنیارانه که به‌شێکیان په‌یوه‌ندیان به‌هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، له‌کاتێکدایه دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و قه‌یرانى دارایی‌ش جوڵه‌ى بازاڕى په‌کخستوه‌و رێژه‌ى بێکاریش به‌رزبۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و پێشنیارانه دۆخى ئابورى هاوڵاتیان قورس ناکات، له‌کاتێکدا دۆخى ئابورى خه‌ڵک خراپه، وته‌بێژه‌که‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار ده‌ڵێت «ئه‌وانه تائێستا پێشنیارن‌و په‌سه‌ندنه‌کراون، واده‌ى جێبه‌جێکردنیان نادیاره، ئه‌گه‌ریش جێبه‌جێبکرێن پاره‌ى ره‌مزى له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، حکومه‌تیش به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران».
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، مه‌به‌ستیان له‌پێشکه‌شکردنى ئه‌و پێشنیارانه ئه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ى داهات جۆراوجۆر بکرێت‌و له‌هه‌رێم ته‌نیا پشت به‌نه‌وت نه‌به‌سترێت.
ئه‌و پێشنیارانه بۆ زیادکردنى داهاتى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار، له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوانى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و شاره‌وانیه‌کان گه‌ڵاڵه‌کراوه که له 19ى مانگى (شوبات/دوو)ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامدراوه، دواى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران که تێیدا بارودۆخى دارایی‌و زیادکردنى داهاته‌کان تاوتوێکراوه.
لیژنه‌ى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانى کوردستان، به‌نیازه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و پێشنیارانه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار تاوتوێبکات، ئه‌ندامێکى لیژنه‌که‌ش جه‌ختده‌کاته‌وه، به‌شێک له‌پێشنیاره‌کان ره‌تده‌که‌نه‌وه.
به‌هزاد ده‌روێش، ئه‌ندامى لیژنه‌ى شاره‌وانی‌و گواستنه‌وه‌و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانى کوردستان، به‌هاوڵاتی وت «له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا ناکرێت پاره له‌هاوڵاتیان وه‌ربگیرێت له‌سه‌ر فڕێدانى خاشاک یان راگرتنى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئێمه ئه‌و پێشنیارانه ره‌تده‌که‌ینه‌وه«.
وتیشى «خه‌ڵک بارودۆخى دارایی خراپه‌و بێکارى هه‌یه، ناکرێت ئه‌وه‌ش بخرێته سه‌رشانى هاوڵاتیان‌و له‌مکاته‌دا بڕیارى له‌وشێوه‌یه بدرێت».
به‌هزاد ده‌روێش پێیوایه ده‌بێت حکومه‌ت چه‌ند چاکسازیه‌ک بکات نه‌ک په‌نا بۆ ئه‌و رێگه‌یه ببات بۆ زیادکردنى داهاتى ناوخۆ، بۆ نمونه وزه‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له‌گازه‌وه بۆ غازى سروشتى بگۆڕێت که به‌هۆیه‌وه پاره‌یه‌کى زۆرى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین چاکسازى تر.
سەرچاوە :هاوڵاتی