لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بۆ ئەو كوڕانەی پلانی هاوسەرگیریان هەیە؛ ئەم كارانە مەكە

بۆ ئەو كوڕانەی پلانی هاوسەرگیریان هەیە؛ ئەم كارانە مەكە

0 تێبینییەکان 5 بینینەکان

پلانی هاوسەرگیری پلانێكی ئاسایی و بڕیارێكی سادەی ژیان نییە، بەڵكو كاریگەریی لەسەر تەواوی داهاتوت دروستدەكات، دەكرێت ببێتە هۆی سەركەوتنت لە داهاتو یان هۆكاری شكستهێنانت بێت، هەربۆیە ئەگەر دەتەوێت هاوسەرگیری بكەیت، ئەم كارانە مەكە:

1. هاوسەرگیری تەنها لەبەر ئەوەی جوانە
جوانی سەرنج رادەكێشێت، بەڵام ئارامی، وەفا و كەسایەتی ناهێنێت، دەكرێت خانمێكی جوان بە هەندێك خوی خراپەوە بە تەواوی شكستت پێبهێنێت، هەربۆیە با جوانیی ئاڵا سورەكانت بیرنەباتەوە.

2. لەبیری مەكە چۆن مامەڵە لەگەڵ ناڕازیبونەكانت دەكات
خانمێك دەكرێت هەمو شتێك شیرین و جوان بكات كە دێتە سەر رێگەی، كاتێك لەسەر بابەتێك ناكۆكن، كاردانەوەی ئەو زۆر شت نیشان دەدات، هەربۆیە بیرتبێت كاردانەوەی چۆنە.

3. چاوەڕێی گۆڕان مەبە
زۆر لە پیاوان دەڵێن، “دوای هاوسەرگیری دەگۆڕێت، بەمشێوەیە مامەڵە ناكات، ئارامتر دەبێت دوای هاوسەرگیری”، لەكاتێكدا زۆر خو ناگۆڕدرێن و وەكو خۆیان دەمێننەوە.

4. هەڵبژاردنی كەسێك كە لەبری ئارامی فشارت بۆ دروستبكات
هاوسەرگیری خۆی سەختە؛ پارە، خێزان، فشار و بەرپرسیارێتیی هەیە، ئەگەر خانمێك نەتوانێت لەروی دەرونییەوە دۆخەكەت لەسەر ئاسان بكات، واتای ئەوەیە قورسایی لەسەر ژیانت زیاد دەكات. 


سەرچاوە:خەندان لایف

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە