ئایدا، هیوا و شوشه‌ی ته‌مه‌نم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كات كورته و كاریش بێ كۆتایه، هه‌رچه‌ند كه ده‌بێت له ئێستادا (به بۆچوونم نیو كاتژمێر له نیوه‌شه‌و تێپه‌ڕبووبێت) ده‌ست به‌كار بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر ساتێك ده‌بێت ده‌سكه‌وت بژمێرم، ناتوانم خۆم ڕازی بكه‌م، كه چه‌ند دێڕێكت بۆ نه‌نووسم هه‌رچه‌نده هه‌ر ئێستا ماوه‌ی كاتژمێرێكیش نابێت، كه لێت دووركه‌وتوومه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بێ تۆ بم ئایدا گیان! به ناخۆشترین ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نمدا تێده‌په‌ڕم. گوشاری ده‌ست به‌تاڵی گوشاری ئه‌و ژنه بێ ویژدان و بێڕه‌حمه. له لایه‌كی دیكه‌وه، فشاری بانك، كه پوڵی پسووڵه‌ی حه‌واڵه‌ی ده‌وێت و فشاری بێ غیره‌تیی و بێشه‌رمیی ئه‌م پیاوه ده‌ستبڕه، كه دوو مانگه ته‌مه‌نی منی به ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له‌ناوبردووه. هه‌موویان منیان له ئه‌شكه‌نجه‌دا هێشتووه‌ته‌وه. ده‌بێت له سفره‌وه ده‌ستپێبكه‌م، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه به سفر بگه‌م ده‌بێت هه‌وڵی زۆر بده‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ناسه‌ی گه‌رمی تۆ، بوونی تۆ، عه‌شق و دڵنیاییت هێز و تاوم ده‌داتێ. پڕم له ئومێد و هێز و توانا. تۆم هه‌یه و خه‌م له هیچ شتێك ناخۆم، له سفره‌وه كه هیچ، له لێدهركردنه ناكۆتاكانهوه ده‌ستپێده‌كه‌م و له هیچ ناترسم. من له به‌رده‌ركی مه‌رگی نائومێدی، له به‌رده‌ركی “ڕۆیشتنی ناوه‌خت” تۆم دۆزییه‌وه؛ ئه‌وكاته‌ی تۆ به من گه‌یشتی من دۆڕاوێكی شكستخواردوو بووم، من مردوو بووم، كه‌واته ئێستا ئیتر له‌چی بترسم؟
ده‌سته‌كانت له ده‌ستمدایه. ئومێدی تۆ له‌گه‌ڵ مندایه. دڵنیایی تۆ له‌گه‌ڵ مندایه. ده‌كرێ چ شتێك بتوانێت ببێته كۆسپ له‌به‌رده‌م سهركهوتنمدا؟ بچووكترین بزه‌ی تۆ له هه‌رچی به‌دبه‌ختی و كوڵۆڵییه ده‌ربازم ده‌كات. بچووكترین میهره‌بانی تۆ پڕم ده‌كات له هێزی هه‌موو خواوه‌نده‌كان….دڵنیابه، كه ئه‌حمه‌دی تۆ كۆڵه‌وار و شكستخواردوو نییه. ته‌واوی ماڵی دونیا، هه‌موو خۆشییه‌كانی دونیا، هه‌موو دونیا، بۆ من له بوونی “ئایدا”دا كورتده‌بێته‌وه. تۆ ببه، بهێڵه من تف له هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م. بهێڵه نیشانت بده‌م، كه ئه‌وین موعجیزه‌یه‌كی سه‌یره. تۆ ته‌نها پێبكه‌نه. به‌ڵێن بده كه ته‌نیا پێبكه‌نیت، هیوات هه‌بێت و دڵخۆش بیت و باوه‌ڕت هه‌بێت، هه‌رئه‌مه‌نده و هیچی تر نا! هه‌موو به‌دبه‌ختییه‌كانی من، جگه له یارییه‌كی گاڵته‌جاڕ و له ده‌ست و پێ كه‌وتوو هیچی تر نییه. هه‌موو ئه‌م گیرۆدهییانه ته‌نیا مهگهزێكی ئازارده‌ره، كه به جوڵاندنی ده‌ستێك جێبه‌جێ ده‌بێت. به‌دبه‌ختی ته‌نیا كاتێك ڕووم تێده‌كات، كه ببینم ئایدای من، زه‌رده‌خه‌نه‌ی له‌بیركردووه. ته‌نیا له كاتێكی وه‌هادایه، كه تاڵی هه‌موو به‌دبه‌ختییه‌كان دڵم پڕ ده‌كات.
ئایدای من! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتوو بم، بزه‌م بۆ بكه. بێده‌نگییه خهملێنیشتووهكهی تۆ بۆ من یه‌كسانه به تاریكیی مه‌رگ. به گیانی تۆ ده‌ست و دڵم ده‌له‌رزێن، خۆم له‌بیر ده‌كه‌م و بیرم ده‌كه‌وێته‌وه، كه له دونیادا هیچ شتێكم نییه. به‌دبه‌خت…سه‌رگه‌ردانێكم، كه نه‌متوانیوه ئومێد به سه‌ركه‌وتن ته‌نانه‌ت له دڵه گه‌وره و به‌هێزه‌كه‌ی ئایدای خۆمدا بهێنمه دی. لێوی بێ بزه‌ی تۆ، ئایدا! لێوانی بێ خه‌نده‌ی تۆ سه‌ركه‌وتنێكی به‌دبه‌خته له بوونمدا، بهێڵه من به‌م چاره ڕهشییهمهوه سه‌ركه‌وتووبم.
زه‌رده‌خه‌نه له‌بیر مه‌كه، ئایدا
زه‌رده‌خه‌نه له بیر مه‌كه
زه‌رده‌خه‌نه له بیر مه‌كه
زه‌رده‌خه‌نه له بیر مه‌كه
زه‌رده‌خه‌نه له بیر مه‌كه
له‌م قه‌یرانه دێینه ده‌ره‌وه. دوای ئه‌وه، ده‌بێت من به كتوپڕ باڵا بكه‌م. من زۆر دواكه‌وتووم. ده‌بێت یارمه‌تیم بده‌یت، كه ئه‌م دواكه‌وتوییه قه‌ره‌بوو بكه‌مه‌وه…كات كه‌م و ڕێگاش درێژه. ده‌بێت هه‌نگاوی زۆر هه‌ڵبگرم. من به‌ره‌و پێش ببه، كۆمه‌كم بكه! ته‌نها به لێوه‌كانت، ته‌نیا به بزهیهكت، ته‌نیا به باوه‌شی پڕ میهرت، به نیگات، به جوانیت…
پێبكه‌نه!
هه‌میشه پێبكه‌نه
به هیوای عه‌شقی تۆ ئێستا ده‌ست به‌كار ده‌كه‌م.
شه‌وت خۆش – ئهحمهدهكهت