72
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ناسڕی رەزازی نوێترین بەرهەمی بەناوی “فنجانە” بڵاوكردەوە.
ناسڕی رەزازی لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی “فنجانە”ی بڵاوكردەوە، كە تێكستەكەی لەلایەن هونەرمەند خۆی نوسراوە، ئاوازەكەی ئامەدییە، بڵند قەرەداغی كاری دابەشكردنی میوزیك و ماستەرینگی بۆ كردوە، لەلایەن زارێ پرۆدەكشن كاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.
ناسڕی رەزازی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمەی رایگەیاند، “زۆر دڵخۆشم کە جارێکیتر لە ڕێگەی کارێکی نوێی هونەرییەوە بەسەرتان دەکەمەوە. بەرهەمی «فنجانە» دیارییەکی بچوکی منە بۆ ئێوەی دڵسۆز و ئەویندارانی ڕەسەنایەتی، کە تێیدا هەوڵمان داوە هەستی مۆسیقای کوردی بە شێوازێکی شایستە بپارێزین”.