بەهار مونزیر:
ئەندامی بۆردی ناوەندی سیکۆلار لە کوردستان وەك یەکێك لە رێکخەرانی ئەم هەڵمەتە پێم گرنگ بوو چەند خاڵێک بخەمە ڕووسەبارەت بە کاری ناوەندی سیکۆلار لە کوردستان و گرنگی ئەم پڕۆژەیە، سەرەتاش گرنگە لەلام کە لە راگەیاندنی ناوەندی سیکۆلارەوە دەست پێ بکەم. لە ١٩/٤/٢٠١٥ دا ناوەندی سیکۆلار لە شاری سڵیمانی ڕاگەیەندراو بە بەشداری سەدان کەس پێشوازی لێکرا، هەر لە سەرەتاوە راگەیاندنی ناوەندەکە پیشوازییەکی باشی لێکرا زۆر بەتایبەتیش پشتیوانی کەسانی پێشکەوتوخوازو ئازادی خواز بەشێکی گرنگی ئەم پڕۆژەیە بوو.
دەستپێکردنی کار لە ناوەندەکە، گرتنی کۆڕو سیمنیار لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان و ئامادەبونی جەماوەرێکی زۆر تیایدا، پێشوازیکردنی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستانەوە هەموویان پێکەوە کۆمەڵێک خاڵی پرشنگداربون بۆئەوەی راگەیاندنی ناوەندەکە ببێتە دەستپێکی رێکخستنی کەسانێک کە خۆیان بە بەشێک لە پڕۆژەکە دەزانی. کۆکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گۆڕینی دەستوری هەرێمی کوردستان بە دەستورێکی سیکۆلار کارە نمونەییەکەی ئەم ناوەندەیە کە وا بۆ مانگێک دەچێت دەستمانداوەتێ،
هەر ئەوکاتەی کە پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی ٢١ کەسی راسپارد بۆ داڕشتنەوەی دەستور، ناوەندی سیکۆلار لە روانگەی هەست کردن بە مەترسی بونی دەستورێکی ئاینی لە کوردستاندا گەیشتە ئەو بڕوایەی کە دەبێت هەوڵێکی جددی بدرێت بۆ جێخستنی دەستورێکی سیکۆلار لە کوردستاندا. سەرەتای کارکردن بۆ ئەم ئامانجەش دەستکردن بە هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوەبوو لە سەرانسەری کوردستاندا کە لە 29/6/2015 لە شاری هەولێر راگەیاندرا بە هاوکاری هەر یەک لە رێکخراوی پاو، حزبی شیوعی کوردستان، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، وە دواتریش حزبی ئایندە لە کوردستان ، هەر لەو ڕۆژەدا رۆژێك دیاری کرا وەک کۆتا رۆژ بۆ ئەم هەلمەتە کە ٣١/٧/٢٠١٥.
هەرهەمان رۆژ چەندین شوێنیتر پەیوەندیان کرد بۆ پرسیارکردن دەربارەی ئەوەی کە ئەوان دەتوانن چی بکەن و چۆن هاوکاری ئەم هەڵمەتە بکەن، هاوکات ناوەندی سیکۆلار لە دەرەوەی کوردستانیش هەڵمەتی واژۆی ئەلیکترۆنیان راگەیاندو دەست کرا بە واژۆ کۆکردنەوە. هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوەکە ١/٧/٢٠١٥ لە بەردەم باخی گشتی دەستی پێکرد بە ئاشکرا تر ، ژمارەیەکی بەرچاو و دڵخۆشکەری هاوڵاتیان هاتن و واژۆیان کرد، ئەوانەی بەبەردەم کەمپینەکەدا دەڕۆشتن دەهاتن و دەیانپرسی: ئەم واژۆیە بۆچییە؟ کاتێک ئەندامانی کەمپینەکە بۆیان روندەکردنەوە ئەمە بۆ بوونی دەستورێکی سیکۆلارە لە کوردستان کە چیتر سەرچاوەی یاسا دانان ئاین نەبێت یان ئایدۆلۆژیەکی تایبەت نەبیت ،
بەڵکو مافەکانی مرۆڤ بێت هەروەها بۆئەوەیە کە ئاین لە دەوڵەت و پەروەردەو فێرکردن جیا بکریتەوە، بێ سێ و دوو خەڵکەکە دەهاتن و واژۆی خۆیانیان دەکرد. بەڵام هەر هەمان رۆژ ئەم هەڵمەتە کاردانەوەی لێکەوتەوە، پێشوازی خەڵک کۆنەپارێزان و حیزبە ئیسلامیەکانی نیگەران کرد. ئەو حیزبانە دەستبەجێ لە پەیجەکانی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەستیان کرد بە چەواشەکاری و بڵاوکردنەوەی سوکایەتی و هەڕەشە لەم هەڵمەتە، بە سەدان پەیج لەسەر ئەم هەڵمەتەی نووسی، بەلام ئەم کارانە نەیتوانی هۆکاربێت بۆ لاواز بوونی ئەم کارە، بەڵکو زیاتر بەدەنگەوە هاتنی هاوڵاتیانی کوردستانی بە دوای خۆیدا هێنا. ئەوەی جێگەی دڵخۆشی بوو زۆر لە گەنجان دەهاتن و دەیانوت: ئێمە ئەگەر بمانتوانیایە دەجار واژۆمان دەکرد،
لەبەرئەوەی نابیت رێگە بدەین کۆمەڵگا جارێکیتر دەستوری ئاینی هەبێت. هەڵمەتەکە هەر لەیەکەم رۆژیەوە روبەڕووی پەرچەکرداری چەواشەکاری جیاواز بۆتەوە، ئەو هێزە کۆنەپارێزانەی کە بەرژەوەندییان لە مانەوەی ئاینی ئیسلامە وەک سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان لە دەستوردا دەیانەوێت بەرگی کافری و هەوڵدان بۆ بۆبڵاوکردنەوەی فەساد و بەدڕەوشتی ببڕن بە باڵای هەڵمەتەکە، هەتا دەگاتە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی شێوازیتر بۆ لێدان لەم پڕۆژەیە، گرنگترینیشیان هوهاکێشان لە ژنێک لەناو بازاڕی شاری سلێمانی. هوهاکەی شاری سلێمانی بەبڕوای من بەشێک بوو لە نیگەرانی ئەو هێزە کۆنەپارێزانە بەرامبەر بە هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە بۆ دەستورێکی سیکۆلار کە سەرباری پەرچەکردارەکانی ئەوان بەردەوامەو خەڵکیش بەردەوام پیشوازی لێدەکات.
هاوکات هوهاکە زۆر بەزەقی پیشانیدا کە ئەوان چەندە نیگەرانن لە بوونی ئەم هەڵمەتە وەک یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە مەدەنیەکانی کوردستان لەمرۆدا. دەستبردن بۆ سوکایەتیکردن و هەڕەشە لە چالاکوانە ژنەکان دیوێکی دیکەی هەوڵەکانی ئەو هێزانەیە بۆ لێدان لە هەڵمەتەکە، لەو رۆژەوە هەر وێنەی ژنە چالاکوانەکانە دەبرێ و تۆمەتی ئەخلاقییان بۆ دروست دەکرێ، هەر ژنە چالاکوانەو فتوای پێداکردنی تێزابیان بۆ دەردەکرێ، بە جۆرەش دەیانەوێت هەموو بەشداریکردنێکی ژنان لەم هەڵمەتەدا چاوترسێن بکەن و ڕیگری لە بەشداری ژنان بکەن.
بۆ ئێمە رێکخەرانی ئەم هەڵمەتە ئەوە گرنگە کە سەرباری هەموو ئەو هەوڵ و پەرچە کردارانە، بەڵام جەسورانە دەست لەناو دەست بەردەوامین، هەڵمەتە سەرانسەریەکە رۆژانە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێرو شێرۆچکەی کەلارو دەربەندیخان و کفری و چەمچەماڵ و خانەقین و هەڵەبجەو سەیدسادق ، هتد بەردەوامەو لەولاشەوە خەڵکانێکی زۆر بە ئەلیکترۆنی واژۆی خۆیان بۆ بونی دەستورێکی سیکۆلار دەکەن.
لەم کارەدا تەنها کۆکردنەوەی واژۆ ئامانجی ئێمە نیە و نەبوە ، بەڵکو بەگشتی هەڵمەتەکە دەکرێت وەک بونی دەنگێکی ناڕازی لەبەرامبەر بەبوونی دەستورێکی ئاینی ئەژمار بکرێت. بۆیە گرنگە لەگەڵ ئەم هەڵمەتە بن ، واژۆکانی ئێوە یەکسان دەبێت بە هەوڵدان بۆ بنیاتنادنی کۆمەڵگایەکی مەدەنی و یەکسان لە بەرامبەر یاسادا، بەشێوەیەک ژن بوون و ئیزدی بوون و کاکەیی بوون هیچ بەهانەیەک نابێت بۆ پلە دووکردنی هاوڵاتیان، بوونی دەستورێکی سیکۆلار ژنان لە پلە دوویی لە بەرامبەر یاسادا رزگار دەکات، هەربۆیە گرنگە ژنان بەشێکی گرنگی ئەم هەڵمەتە بن، نەک تەنها بە واژۆ بەڵکو بەشداریکردن لەم خەباتەی کە لەمڕۆ بەدواوە مۆری بوونی خۆی داکۆتا لە کوردستان. بۆیە گرنگە و ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە مەدەنیەت بۆ کۆمەڵگای کوردستان بگیڕینەوە.