داناز عەبدولرەحمان:
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن ناونیشانێكی ناسراو گه‌وره‌ی هه‌موو میله‌تێكی دنیان .چونكه یه‌كێكن له پایه گرنگ وبنچینه‌كانی ژیان وبناغه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و سه‌نگینشن بۆ دروستكردن وبنیاتنانو كه‌سێتی مرۆڤ وكۆمه‌ڵگای زیندوو ،پڕ به‌هاو به‌نرخن بۆ داهێنان وپێشكه‌وتنی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و كاریگه‌رییه‌كی باش و به‌رچاوییان هه‌یه له‌سه‌ر كۆیی گۆڕانه ئابووریی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریی وفه‌رهه‌نگییه‌كان .به‌ڵام له‌وڵاتی ئێمه‌دا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن بۆته نه‌هجه‌كی لاوه‌كی و بێ مانا زه‌مه‌نێكی زۆره به ئاقارێكی دژوار وناهه‌مواردا گوزه‌رده‌كات.
له‌مڕۆشدا لاوازترین و بێ نازترین ده‌زگایه كه بۆته هۆی سوتاندنی ئاینده‌ی مناڵان ولاوه‌كانمان .چونكه ئه‌م ده‌زگایه نه‌بۆته ده‌ستگایه‌كی ته‌واو ئه‌كادیمی وته‌ندروست .بۆیه هیچ مه‌ڵۆیه‌كی زانستی ومه‌عریفی و مۆڕاڵی ناخاته سه‌ر كۆیی زانیاری قوتابیان و خوێندكاران .
یه‌كێك له‌و لایه‌نه لاواز و خراپانه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه كه ئه‌مرۆ بۆته وێردی سه‌ر زامنی مامۆستا و ڕوناكبیران .نه‌بوونی په‌یڕه‌وێكی ئه‌كتیڤ و ته‌ندروسته.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ساڵه و كتێبێك و به‌رگێك و چه‌ند بابه‌تێكی كاڵ وكرچ و چه‌ند قه‌باره‌و پێوانه‌یه‌ك به‌رچاو ده‌كه‌وێت .خێرایی و په‌له كردن له گۆڕینی په‌یڕه‌ودا بۆته سه‌لیقه‌یه‌كی به‌رده‌وام ،چونكه پلانێكی زانستی و ئه‌كادیمی وه‌ها نی یه كه بتوانێت له‌سه‌دا سه‌د ناواخن وبابه‌تی په‌یڕه‌وه‌كان بگۆرێت .كه له ئاستێكی باڵادا بێت و بتوانێت كار بۆ گۆران وچاكسازی به‌رگی كتێب وگۆڕینی فه‌رز وقه‌باره وپێوانه‌ی كتێب و گۆڕان وریفۆرمێكی ریشه‌ییه.
بۆیه كاردرانی بواری داڕشتنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و به‌رده‌وام سه‌رقاڵن به نوسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وێك كه هیچ سودو قازانجێكی نی یه بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و زانیاری گشتی خوێندكاران .به‌ڵكو په‌یره‌وێكه كه مێشكی خوێندكار به‌ره‌و پێشوی وبارگرژی ده‌بات و عه‌قڵی نه‌وه‌ی نوێ سه‌رگه‌ردان ئه‌كرێت.ئه‌وه‌ی ده‌بێته لاوازی له داڕشتنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وپرۆگرامدا.نه‌بونی ئاستی رۆسنبیری وهۆشیارییه .هه‌روه‌ها نه‌بونی ئاستی به‌هێزی ڕێنوسه.نه‌بونی ئاستی فۆنۆتیكی زمانه هه‌روه‌ك چۆن پرۆگرامی بادینی و سۆرانی كاری پێده‌كرێت.هه‌روه‌ها نه‌بوونی بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكی بابه‌ت.هه‌بوونی ئاستێكی لاوازی فه‌لسه‌فه‌ی سایكۆلۆژی و نه‌بونی كه‌سێكی پرۆفیشناڵ و كارامه و كه‌سی ته‌كنۆكرات له ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا.هه‌ر یه‌ك له‌مانه بۆشاییه ك و كه‌لێنكی گه‌وره دروست ئه‌كات .له‌سه‌ر پرۆسێسی په‌روه‌رده.واته نه‌بوونی په‌یامه‌كی فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی ده‌بێته هۆی لاوازی خودی مرۆڤ و دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه‌ك .چونكه گوێنه‌دان به‌لایه‌نی فه‌رهه‌نگی وده‌رونی وهونه‌ری ومه‌عریفی و ڕه‌چاونه‌كردنی ئاستی ته‌مه‌ن و ئیدراكی قوتابیان وا ده‌كات نه‌وه یه‌ك به‌رهه‌ڤ بێت ئیفلاس له هه‌موو به‌هایه‌كی زانستی و مه‌عریفی .بۆیه‌له‌نێوان ئه‌م بازاڕه جه‌نجاڵ وگه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌ی په‌یڕه‌و پڕۆگرامدا ،بێ نرخی په‌یڕه‌و ده‌گاته ئاستی بێزراو.
له‌لای كاربه‌ده‌ستانی په‌روه‌رده هه‌موو شته‌كان كاتین و زوو به‌سه‌رده‌چن .زۆربه‌ی په‌یڕه‌وه‌كان بۆ ساڵێك ده‌نوسرێت و به‌س،هیچ په‌یڕه‌وێك نی یه بۆ زه‌مه‌نێكی دورو درێژ بنوسرێت.هه‌موو په‌یڕه‌وه‌كان به‌بێ به‌رنامه ئه‌نوسرێن.و به‌بێ به‌رنامه ده‌ستكاری ده‌كرێن .بێ ره‌چاوكردنی ئاستی ده‌رونی وفه‌رهه‌نگی و فه‌لسه‌فی وهونه‌ری …هتد
نه‌بونی په‌یروێكی ئه‌كادیمی و زانستی وا ده‌كات ده‌رئه‌نجام نه‌وه‌یه‌كی كاڵفام و دژ به تازه‌گه‌ری دروست بێت.مرۆڤێك ئه‌بئه‌فرێت دژ به دنیای هاوچه‌رخ و كۆمه‌ڵگا.كه‌واته نه‌بوونی عه‌قڵی نوێخواز عه‌قلێكی بڕیاده‌ره له‌سه‌ر كۆی په‌یڕه‌وه‌كان كه وایكردوه هه‌موو بابه‌ته‌كان كاتی بن و عومری درێژیان وه‌كو عومری مێش كورت بێت.نوسینه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و پڕۆگرام له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سانێك داده‌نرێت كه ژماره‌یان له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕێ.هیچكامێكیان پسپۆر وشاره‌زانین ،ئه‌مه جگه له ڕوی ده‌رونی وڕوناكبیریشه‌وه شاره‌زایان نییه.نه‌مامۆستایه‌كی كامڵن .هیج نین ته‌نها مشه‌خۆرو بازرگانێكی گه‌وره‌ن به‌سه‌ر شان و باری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وه.له‌سه‌ر حیسابی قوتابیان و پرۆسه‌كه گیرفانیان سیخناخ ده‌كه‌ن له دۆلار.
فه‌یله‌سوفێكی عه‌ره‌ب ئه‌لێت:ئه‌گه‌ر ویستت بۆ ماوه‌ی ساڵێك میلله‌ته‌كه‌ی خۆت بژێنی و به‌خێوی بكه‌یت.ئه‌وا برنجی بۆ بكره.به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستت بۆ هه‌تا هه‌تایه میلله‌ته‌كه‌ی خۆت بژێنیت .ئه‌بێ بایه‌خێكی ته‌واو به په‌روه‌رده‌ی بده‌یت.
هه‌روه‌ك چۆن جه‌مال عه‌بدولناسر له‌ساڵی ١٩٥٢ كه‌چووه سه‌ر حوكم یه‌كه‌م وتاری اه‌وه بوو كه وتی:ئێمه هه‌نوكه له‌به‌رده‌م قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار و ناسكداین،ئه‌ركی ئێمه‌ئه‌وه‌یه نی یه كه میسر ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه،به‌ڵكو ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌دا هه‌وڵی دوباره په‌روه‌رده‌كردن و بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌سێتی میسر بده‌ین،،بۆیه ده‌بێت له‌هه‌ناوی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وله‌ناو په‌یڕه‌وی خوێندكاران‌دا كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه كه‌سێتی و تاكی مرۆڤی كوردی دروست بكه‌ینه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رێژایی 22 ساڵ نه‌مانیوه ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه به‌جێ بهێنین .ده‌بێت زه‌مینه‌سازیی بكه‌ین و ئاماده‌باش بین له‌ئاستی گۆڕینی سه‌رجه‌م په‌یڕه‌و پرۆگرامه‌كان و پاكسازی و چاكسازی بكه‌ین له‌سه‌ر كۆی سیسته‌مه‌كه‌و هه‌یكه‌لی په‌روه‌رده‌دانه‌ك ته‌نها له گۆڕینی ژماره‌ی پۆله‌كان له ١تاكو ٩ …یان گۆرینی به‌رگی كتێب ئه‌مانه هیچیان گۆرانكاری ڕیشه‌یی نین كرۆك و ناواخنی بابه‌ته‌كان مه‌رجێكی سه‌ره‌كین كه هه‌رگیز ده‌ستكاری ناكرێن .
به‌ڵكو گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده به گۆڕینی كتێبی گونجاو و بینای گونجاو و سه‌رجه‌م پێداویستیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان .و باشكرنی موچه و بژێوی مامۆستایان و هێنانی كه‌سی شاره‌زا بۆ ناو پرۆسه‌كه و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌ره‌وه پێش ده‌چێت.وه هه‌روه‌ها گۆڕینی هه‌یكه‌لی رۆتینی ئیداری بۆ گۆرینی هه‌یكه‌لێكی په‌روه‌رده‌یی و سه‌رده‌میانه .
ده‌بێت به‌و په‌ڕیی تێرامان و وردبینه‌وه سه‌لیقه‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌وڵبده‌ین بۆ گۆڕینی خودی پرۆسه‌كه.تا بتوانین ژیانێكی ئاسوده و به‌خته‌وه‌ر و كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و ژیاری هاوچه‌رج بئه‌فرێنین .