شنۆ عوسمان
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا رویدا باسكردنی قه‌یرانی دارایی نه‌بوو، له‌ده‌ستدانی خاكی هه‌رێمی تیانه‌بوو، له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌س نه‌چووبه‌لای برسیبوونی خه‌ڵك‌و ریزبه‌ستنی خانه نشیینان بۆ مووچه‌ی نۆ مانگ له‌مه‌و پێشیان. له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا باسی خاوه‌نپێداویستییه تایبه‌ته‌كان كه چه‌نده له‌ئازاری بێده‌رمانی‌و بێ موچه‌ییدا ده‌سورێنه‌وه چه‌نده كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و كور‌و كچی ئه‌نفالكراوه‌كان بۆ موچه‌یه‌ك ته‌ماشای هه‌واڵه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه باسی شه‌قی به‌ڵته‌جیه‌كانی حزب له‌مامۆستاو گرتنی خه‌ڵك له‌سه‌ر داوای مافی خۆی هه‌ربه‌لایدا نه‌چون.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه هیچ كه‌س باسی نه‌كرد! شه‌نگال كوا ؟كه‌ركوك چی لیهات؟ ئه‌ی موچه‌ی پێشترمان كوانێ؟ ئه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه هات كوا؟ هه‌مو ئه‌مانه كه‌ی كێشه‌ن له‌ولاَتی ئێمه‌دا، ئه‌م هه‌رێمه شامی شه‌ریفه‌و هیچ قه‌یرانێكی نییه، ئه‌م ولاَته ئه‌وه‌ی كێشه‌بێت نیییه‌تی تاكه كێشه تاكه قه‌یرانی قوڵ وێنه‌ی كاندیده ژنه‌كان‌وپه‌لاماردانی ژیانی تایبه‌تی ئه‌و كاندیدانه‌یه. خه‌ڵك ره‌خنه له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ناگرێت كه چی له‌ئه‌م میلله‌ته كرد، به‌لاَم هێشوی داماو ئه‌داته به‌رنه‌شته‌ر. بێئه‌وه‌شی ئه‌م هه‌مو رێكخراوه زه‌به‌لاحه‌ی ئافره‌تان‌وژنان یه‌ك دێر بڵێن له‌سه‌ری.بێ ئه‌وه‌شی ئه‌م هه‌مو په‌رله‌مانتاره ژنانه‌ی كه رۆژهه‌تاوه‌كو ئێواره خه‌ریكی سلفیگرتنن ته‌نها رسته‌یه‌كیان بۆبه‌رگریكردن له‌هه‌مووهێشوه‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌بێت.
ئه‌مه‌ی رویدا یه‌ك راستی رونكرده‌وه كه قورسه ژن بیت‌و كاری سیاسی بكه‌یت له‌وڵاتێكدا عه‌قڵ شته‌كان هه‌ڵناسه‌نگێنێت به‌ڵكو غه‌ریزه، ئه‌وه‌ی رویدا به‌ناراسته‌خۆ پێی وتین ده‌ی ژنان برۆنه ماڵه‌وه‌و خه‌ریكی چێشت لێنانبن‌و به‌س. كه‌واته رێگاكان له‌به‌رده‌ماندا زۆر زۆر درێژن، چونكه هیچ كه‌سێك نه‌یوێرا به‌پیاوه‌كان بڵێت واتان كردوه به‌لاَم به‌ربونه ژنه‌كان له‌كاتێكدا له‌ناو هه‌مو لیسته‌كاندا پیاوانیكی تیادایه به‌ته‌ن مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵیان هه‌یه. به‌لام چه‌پڵه‌مان بۆ ئه‌وان لێداو كه‌وتینه ئازاردانی كاندیده ژنه‌كان.