لاپەڕەی سەرەکی هەمەڕەنگ ئەو وشانەی هیچ كاتێك لە كەسانی زیرەكەوە نایبیستیت

ئەو وشانەی هیچ كاتێك لە كەسانی زیرەكەوە نایبیستیت

0 تێبینییەکان 62 بینینەکان

ئەو كەسانەی ژیرن لە قسەكردن و مامەڵەكردندا، بە وریایی ئەو وشانە هەڵدەبژێرن كە دەیڵێن، چونكە كاریگەریی لەسەر وێنای خۆیان دروستدەكات لای چواردەوریان، هەربۆیە لە بەكارهێنانی ئەم وشانە دوردەكەونەوە.

1. ناتوانم
كەسانی زیرەك هیچ كاتێك ناڵێن ناتوانین ئەو كارە بكەین، تەنانەت ئەگەر تواناییان نەبێت بۆ ئەو كارە، دەڵێن “باشترین هەوڵی خۆمان دا”.

2. هەڵەی من نییە
بەرپرسیارێتی هەڵنەگرتن، پیشەی كەسانی ژیر و زیرەك نییە، ئەوان هیچ كاتێك خۆیان لە بەرپرسیارێتی بەدورناگرن و ناڵێن ئەو كارە هەڵەی ئێمە نییە.

3. رقم لەم كارەیە
بەردەوام دوبارەكردنەوەی ئەوەی كە رقت لە كارەكەتە، كاریگەری نەرێنی لەسەر خۆت و كەسانی دیكەش دروستدەكەیت، تەنانەت ئەگەر كێشەیەكیش لە كارەكەت هەبێت كە بەدڵی تۆ نەبێت، هەوڵی چارەسەركردنی بدە.

4. ئەمە دادپەروەری نییە
هەموان دەزانن ژیان هەندێك كات بەدڵی هەموان ناڕوات، هەربۆیە لەبری ئەوەی بەردەوام لۆمە بكەیت لەوەی كە ئەمە دادپەروەریی نییە، باشترە پێشنیار بخەیتەڕو و بڵێیت، “باشتر دەبێت ئەگەر ئەم كارە بەمشێوەیە بكرێت”.

5. دەبێت ئەم كارە نایاب بێت
هیچ كارێك بێ كەموكوڕێ نییە، پێویست نییە هەوڵبدەیت كە فشار لەسەر خۆت و كەسانی دیكە دروستبكەیت بەوەی كارەكە هیچ كەموكوڕی نەبێت، تەنها باشترین هەوڵی خۆت بدە.

6. من زیرەكم
وەسفكردنی خۆت لەبری ئەوەی زیرەك و باشت دەرتبخات لای چواردەورەكەت، نیشانەی پرسیارت دەخاتەسەر، باشترە لەمە دوربكەویتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە