لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی سه‌رجێییكردنی دوای منداڵبوون

چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی سه‌رجێییكردنی دوای منداڵبوون

0 تێبینییەکان 38 بینینەکان

sardy-zhnسه‌رجێییكردنی هاوسه‌ران له‌دوای منداڵبوونی ژنه‌كه‌، نائاساییه‌، ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكار و ڕاستییه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت، لێره‌دا ده‌یخه‌ینه‌ ڕوو.

وه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕی عائیله‌تیدا هاتووه‌، ئه‌و زانیاریانه‌ی پێویسته‌ خانمان و پیاوان بیزانن، پێش ئه‌وه‌ی سه‌رجێیی بكه‌ن، له‌كاتێكدا تازه‌ ژنه‌كه‌ منداڵی بووه‌، بریتین له‌:

جیاوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان سه‌رجێیكردنی هاوسه‌ران له‌ پێش منداڵبوون و دوای منداڵبوون، ئه‌و جیاوازییه‌ش له‌ ڕووی سۆزداری و چێژوه‌رگرتنه‌وه‌، باشتر ده‌بێت له‌ كاتی پێش منداڵبوون، ئه‌مه‌ش وه‌كو سوودێكی منداڵبوونه‌.

به‌هۆی گۆڕینی شێوه‌ی جه‌سته‌ و هه‌ستی خانمه‌كه‌، له‌كاتی سه‌رجێیكردندا دوای منداڵبوون، زیاتر له‌ پێشوو هه‌ست به‌ خۆشییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و تامه‌زرۆتر ده‌بن.

ڕژاندنی شیر له‌ مه‌مكه‌كان، به‌هۆی بوونی منداڵ، كه‌ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هه‌ست و حه‌زی پیاوه‌كه‌ هه‌یه‌، خۆشییه‌كی زیاتری پێ ده‌دات.

زووتر و زۆرتر هه‌ستی حه‌زكردن به‌ سه‌رجێیی لای خانمان، له‌و ماوه‌یه‌ی دوای منداڵبوون.

هه‌ستكردن به‌ بڕوابه‌خۆبوون، خانمان دوای منداڵبوون زیاتر هه‌ست به‌ خانمێتی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕوایان به‌ خۆیان ده‌بێت كه‌ ده‌توانن منداڵیان ببێت و هه‌ست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كاره‌ گونجاون.

هه‌روه‌ها هه‌ست به‌ دوودڵی كردن، له‌كاتی سه‌رجێییدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانمه‌كه‌ دڵی لای منداڵه‌كه‌یه‌تی و ده‌ڵێ ئێستا نا ئێستا ده‌ست به‌ گریان ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆر چێژ له‌ سه‌رجێییه‌كه‌ نه‌بینێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە