لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن ڕاگەیانراوێک لە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

ڕاگەیانراوێک لە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

0 تێبینییەکان 118 بینینەکان

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (2026/3/24) لە هێرشێکی مووشەکی دوژمنکارانەدا، کرایە سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ئەم هێرشە بەتووندی سەرکۆنە دەکەین کە بەداخەوە بوە هۆی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكە،ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پێمانوایە ئەوهێرشانەی سەر هەرێمی كورستان هیچ پاساوێك هەڵناگرێ و دەست درێژییەكی ئاشكرای بێ بیانووە،لە کاتێکدا هەرێمی كورستان هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەو جەنگەوە رایگەیاندووە بەشێك نییە لەو شەڕە و بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ناو ئەو هاوكێشەیەوە ،هەر لێرەشدا هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ خانەوادەی شەهیدەکان و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین پێمان وایە دەبێت حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبن و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هێرشی لەم جۆرە بگیرێت.

مەكتەبی سیاسی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

24/3/2026

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە