لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن حزبی سۆسیالیستی گەلی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

حزبی سۆسیالیستی گەلی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (‌7\10\2023) وەفدێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیستی گەلی کوردستان،پێکهاتبوو لە سید سباح سکرتێری گشتی و هاوڕێیان ئەنوەر قەرە بەگ و رەفعەت گردەسۆری و مام ئیسماعیلی کۆمەڵایەتی و سلاح چاوشین ئەندامانی سەرکردایەتی، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێیان ،مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و مام ئازاد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان بەگەرمی پێشوازیکران .
لەدیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و جیهان باسیلێوەکرا و جەخت لەسەر پەیوەندی بەردەوامی نێوانیان کرایەوە .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە