سی و یه‌ك ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆ (25/8/1995 ) له هه‌ڵو مه‌رجێكی جیاواز له ئێستا و به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخێكی هه‌ستیار ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) وه‌ك پێداویستیه‌كی قۆناغه‌كه بوونی خۆی راگه‌یاند . ئێستا كه یادی ( 31) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) ده‌كه‌ینه‌وه وێرای پیرۆزبایمان له ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه جه‌خت له سه‌ر ئارمانجه بنچینه‌ییه‌كانی
بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه كه هێنانه‌كایه‌ی ( ئاشتی ، دیموكراتی ، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروسته و هه‌میشه له‌م پێناوه‌دا تێكۆشینه‌كانی درێژه پێده‌ده‌ین .
به‌رێزان ….
له‌م یاده‌دا سه‌رنجه‌كانمان له مه‌ڕ پێشهات و دۆخه‌كه ده‌خه‌ینه ڕوو، ئه‌وه‌ی ئێستا له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌گوزه‌رێ پێویستی به تێپه‌راندنێكی ستراتیژیانه هه‌یه ، وێرای تێبیینه‌كان و جیاوازییه سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌كان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویستی به ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی بارودۆخێكی ناله‌باری وه‌ك ئێستایه یه‌كگرتوویی تیروانینێكی گونجاوه.به‌تایبه‌ت پرسه‌كانی كارانەكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و دام و ده‌زگافه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسانه پێویستیان به زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری نیشتیمانی هه‌یه و پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان به به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژووییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكه‌ن له هه‌مان كات حكومرانانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ئاورێكی جددی له ره‌وشی دارایی خه‌ڵك و بار و گوزه‌رانیان بده‌نه‌وه و به‌ته‌نگ داواكاریه ره‌واكانیانه‌وه بێن .
هاووڵاتیانی به‌رێزی كوردستان .
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو رووبه‌رووی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه له باشووری كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌مان ده‌ره‌نجامی ئه‌و باهۆزی گۆڕانكاریه‌یه كه دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت .لای هه‌مووان روونه ململانێ ی چه‌سپاندنی هه‌یمه‌نه‌ی زلهێزه‌كانه،به هێنانه پێشه‌وه‌ی چه‌ندین سیناریۆی جۆربه‌جۆر،بۆیه‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌م دۆخه به باری ناوخۆیشه‌وه ئه‌ركه. ..
په‌یوه‌ست به‌م بارودۆخه بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌خوازێت كه لایه‌نه چه‌پ و دیموكرات و پێشكه‌وتووخوازه‌كان له پێناو تێكۆشانی چینایه‌تی و ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی وباری لاری خه‌لكی كوردستان هه‌وڵه‌كانیان چربكه‌نه‌وه و هاوشانی یه‌كتر له‌ئاست قۆناغه‌كه دابن وه‌ك پێداویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی …
هه‌ڵبه‌ت له‌م تێروانینه‌دا پێداگری له سه‌ر چاكسازییه‌كی راسته‌قینه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌كوردستان بگوازێته‌وه بارێكی ته‌ندروست به كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و خاڵی زۆر بنه‌ڕه‌تی ڕه‌چاوكراو. له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌خوازین وێرای به‌سه‌روه‌ر هێشتنه‌وه‌ی یاسا و دامەزراوەكانی حوكمڕانی لەهەرێم،
سازانێكی نیشتیمانی بێته كایه‌وه و ببێته‌مایه‌ی به هێز بوونی كوردستان له به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانیدا.
جارێكی دیكه له سی و یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان ده‌كه‌ین .
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی رێگای ئازادی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
٢٥\٨\٢٠٢٦