شاعیری ناسراوی عێراق و جیهان (موزەفەر نەواب) دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بەجێیهێشتین ، بەڵام بۆ هەمیشە هەڵوێستەکانی، شیعرەکانی، پەیامە ئازادیخواز و عەدالەتخوازەکەی لەنێو دڵ و دەروونی ئێمە زیندووە .
موزەفەر نەواب شاعیری پێشکەوتنخواز و کۆمۆنیست و رەمزی هەڵویست بوو بەرامبەر ستەمکاری و ناعەدالەتی، لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی و بەعس چەندین جار دووچاری زیندانیکردن و ڕاوەدوونان و ئاوارەیی بووەو لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس جارێکی تر تاراوگەی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ عێراق تا لەگەڵ ئێش و ئازارەکانیان بژی.
موزەفەر نەواب نووسەری سەدان و هەزاران شیعر و قەسیدەی دانسقەیەو بە زمانێکی میللی ڕەسەنی عێراقی نووسراون، لای خوێنەرانی کورد ناسراوترین شیعری(پاکانە)یە کە گیانی ئیرادە و دڵسۆزی خستۆتە نێو دڵ و دەروونی هەزاران خەڵک لە عێراق و کوردستان بۆ وەستانەوە بەرامبەر دکتاتۆریەت و ستەمکاری .
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وێڕایی هاوخەمی و پشتیوانیمان بۆ خانەوادە و کەس وکار و هاوڕێیانی، لەهەمانکاتیشدا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە بۆ هەمیشە لەپاڵ پەیامە ئینسانیەکەی نەواب درێژە بەخەبات و تێکۆشان بدەین .
بەرز و بەرێزە یادی شاعیری هەڵوێست موزەفەر نەواب
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢١\٥\٢٠٢٢