لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەمان،ساڵرۆژی کۆچی دوایی ئیسماعیل عمر بەرزرادەگرێت

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەمان،ساڵرۆژی کۆچی دوایی ئیسماعیل عمر بەرزرادەگرێت

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

1لەشەشەمین ساڵرۆژی گیان لەدەستدانی سەرۆکی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له‌ سوریا وەفدێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ خلیل محموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەشاری هەولێر بەشداریکرد لە مەراسیمی رێزگرتن لەم تێکۆشەرە و بروسکەیەکی هاوخەمی و پشتیوانی گەیاندە کەس و کار و خانەوادە و هاوسەنگەرانی ، ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە:

به‌ڕێز /  پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له‌ سوریا   (یەكیتی )

له‌ شه‌شه‌مین ساڵیادی  كۆچی دوایی به‌رێز (اسماعیل عمر ) سه‌رۆكی حزبه‌كه‌تان و ساڵیادی یه‌كه‌می شه‌هید ( احمد بوزان )  هـاوخه‌می خۆمان بۆ
پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له‌ سوریا   (یكیتی ) ده‌رده‌بڕین و  سه‌ری رێز بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین .
به‌رێزان : كاروانی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وامه‌و هه‌ر بستێكی ئه‌م نیشتیمانه‌ به‌ خوێنی ده‌یان رۆله‌ی نه‌به‌ردی  نه‌خشێنراوه‌ بۆیه‌ به‌رخودان و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئازادی یه‌كجاره‌كی ته‌واوی خاكی كوردستان .
جارێكی دیكه‌ هاوخه‌می خۆمانتان بۆ راده‌گه‌یه‌نین….
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی رێگای ئازادی كوردستان  

                    هه‌رشاد بن ……..
                                                 مه‌كته‌بی سیاسی         
                                  بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail