لیژنەی باڵای حزبە کوردستانیەکان کە پێکهاتوە لە ٦٦ حزب و پارتی سیاسی لەهەر چوار پارچەی کوردستان رۆژی سێشەمە ڕیکەوتی ٢-١٢-٢٠١٤ لە بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە هەولێر کۆبونەوە ،وەفدی بزووتنەوە بە سەرۆکایەتی هاوڕێ خلیل محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کۆبونەوەکەی کرد.
تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ هەڵوێست وەرگرتن لەبارەی هاوکاریەکانی تورکیا بۆ تیرۆرستانی داعش لە کۆبانێ بۆ روخانی ئیدارەی کوردی کۆبانێ .
لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ سایتی ئاشتی، خلیل محمود بە سایتی ئاشتی راگەیاند ( ئێمە وەکو حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە کۆبونەوە و ئامادەکاری بەردەوامین بۆ هەڵوێست وەرگرتن لەبارەی هاوکاریەکانی تورکیا بۆ تیرۆرستانی داعش لە دژی کۆبانێ ، هەرگیز جێگای قبوڵ نیە و بڕیارمانداوە لە نزیکترین کاتدا کۆبونەوەی فراوانی حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی حزبەکان رابگەیەنینبۆ ئەوەی توندترین وەڵام بە دەوڵەتی تورکیا بدەینەوە و هەڵوێستی عەمەلی و یەکلاکەرەوە رابگەیەنین .
خلیل محمود ئەوەشی بەسایتی ئاشتی راگەیاند ( لەماوەی داهاتوو دەست دەکەین بە ئاگادارکردنەوەی هەمو قونسلخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەولێر لەبارەی ئەو هاوکاری و پشتیوانیەی تورکیا بۆ تیرۆرستانی داعش ،لەگەڵ چەندین کار و پرۆژەی مەدەنی جۆراو جۆری تر ..)