ویکلیکس ئەوپێگە ترسناکەی کە بەبڵاوکردنەوی بەڵگەنامەکانی عەرشی دەسەڵاتدارانى له سه‌رانسه‌رى دونیادا دەھێنایه لەرزەو زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو به‌ڵگه‌نامه‌ی وڵاتانی بڵاوكردۆته‌وه‌و هه‌رایه‌كى گه‌وره‌ى به‌رپا كردووه.
جولیان ئاسانژ کێیە؟
جولیان ئاسانژ ئەو کەسەی بە دەرکەوتنی دەسەڵاتدارانی وڵاتان دەترسێنێ، بەهۆی گرنگیدانی میدیاکان بە دەرکەوتنی ویکیلیکس، تیشک خرایە سەر دامەزرێنەرەکەی، جولیان لە ساڵی (1971) لە تاونسفێلی ویلایەتی کوینزلاند لە باکوری ئوسترالیا لە دایکبووە. ئه‌و هه‌ر له منداڵیه‌وه به‌رده‌وام بره‌وی به بواری كۆمپیتهرو تهكنهۆلۆژیا به‌گشتی داوه، تاوه‌كو توانی پێگه‌ی به‌ناوبانگی جیهانی ویكیلیكس دابمه‌زرێنێت، گەشەکردنی ئینتەرنێت و پەیوندییەکان وایکرد ئاسانژ پەرە بە تواناکانی بدات.
لە ساڵی (1995)دا لەگەڵ هاوڕێیەکی روبەڕوی دەیان تۆمەتی هاککردن بوەوە، کە دواتر بە مەرج و کەفالەتی هەزاران دۆلار ئازادکرا، دواتر لەگەڵ ئەکادیمیای سۆیلیت دریڤۆس کەوتە کارکردن کە تایبەتمەندبوو بە بواری کۆمپیوتەر، پاشان چوە خولی بیرکاری و فیزیا لە زانکۆی ملبرۆن و دواتر بوو بە یەکێک لە ئەندامە دیارەکانی بەشی بیرکاری.
ئاسانژ لە ساڵى (2006) سایتى ویکلیکسى دامەزراند لەگەڵ کۆمەڵێک لەو هاوڕێیانەى کە بیرۆکەکانیان هاوبەش بوو، بۆیە سایتێکیان بە ناوى ( کارتۆنى نامە مردوەکان) دروستکرد بۆ ئەوەى هەرکەسێک کە بیەوێت هەواڵێکى دزەپێکراو بڵاو بکاتەوە.
ئاسانژ لە ساڵى ( 2011) بە بى بى سى راگەیاند، لەپێناو پاراستنى سەرچاوەکانمان بە سەلامەتى دەبوو سەرمایەى دەزگاکەمان جیابکەینەوەو کۆد بکەینە سەر هەموو شتەکانمان، وە هەموو پەیوەندییە تەلدارو بێتەلەکانمان بگوازینەوەو هەموو ئەندامان بە نادیارى بمێنینەوە لەسەرتاسەرى جیهان، لەپێناو کاراکردنى یاساى پاراستن لەو وڵاتانەى کە یاسا دادوەرییەکانى جیاوازە.
ساڵی 1987 به ناوی مینداكس پێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای چه‌ند جارێك هاك كرد، دواتر پێگه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكی و ناسا و چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی له وه‌زاره‌تی به‌رگری و گواستنه‌وه‌ی ئوسترالیای هاككرد.
هەروەها وتى” ئێمە لەو کارەدا زۆر باشبوین هەرگیز رۆژێک دۆسیەیەک یان سەرچاوەیەکمان نەدۆڕاندوە، بەڵام چاوەڕێ ناکەین کە هەمو کەسێک ئەو هەوڵانەى ئێمە ببینن کە ئەنجامیان دەدەین”.
ئاسانژ لەپێناو بەرێوەبردنى ویکلیکس ژیانێکى کۆچەرى دەژیا لە هەندێک شوێنى کاتى و جیاوازەوە سایتەکەى بەڕێوە بردوە.
یه‌كه‌مین ڕاگه‌یه‌نراوی جولیان ئه‌سانج
كاتێك ویكیلكس دامه‌زرا به شێوه‌یه‌ك ناوه‌كه‌یان داڕشته‌وه، له ساڵی 2006 جولیان ئاسانژ ئیشی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پێگه‌ی ویكیلكیس ده‌كرد، ئامانجی ئه‌و له‌م كاره كۆكردنه‌وه و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری نهێنی بوو ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
ساڵی 2007 به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێگه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی سوید كاری پێكرد چونكه سوید وڵاتێكه یاساكانی به‌هێزن و ناهێڵن ناسنامه‌ی هیچ كه‌سێك به نازانراوی بمێنێته‌وه.
جولیان بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە نھنییەکانی کاریگەری زۆری لەسەر باردۆخی وڵاتان ھەبوو، ئەمریکا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە بەبڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکەنی ئاگری لە له‌و وڵاته بەردا، ساڵی 2010 كاتێك ویكیلیكس ده‌ستیكرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی په‌یوه‌ندی به جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستانه‌وه هه‌بوو. چەندین ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه كه به‌بێ بوونی شه‌ڕ خه‌ڵكی ده‌كوژن. ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌مریكا ده‌ست به لێكۆڵێنه‌وه بكات و داوای له سوید كرد به شوێن ئه‌و ڕووداوه بكه‌وێت، بۆیه جولیان ئه‌سانژ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو.
ساڵى 2010 جولیان ئه‌سانج كێشه‌یه‌كی یاسایی هه‌بوو ئه‌ویش له لایه‌ن سویده‌وه داواكراوه كێشه‌ی تۆمه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی و تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بوو. بۆیه دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن سویده‌وه. ئاسانژ ناچاربوو له 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2010 خۆی ڕاده‌ستی پۆلیسی له‌نده‌ن بكات.
دوای زنجیره‌یه‌ك له دانیشتنی دادگا له سه‌ره‌تای 2011 جولیان داوای پێداهه‌ڵچونه‌وه‌ی سزاكانی ده‌كات، به‌ڵام دادگای باڵا ڕه‌تیكرده‌وه. به كه‌فاله‌تی مه‌رجدار ئازاد كرا.
مافی پەنابەری
دوای ئه‌وه په‌نای برده به‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر له شاری لهندەنی پایته‌ختی به‌ریتانیا، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك سوید له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو ڕاده‌ستیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیانكرده‌وه. له شه‌شی ئابی 2012 ئیكوادۆر مافی په‌ناهه‌نده‌ی سیاسی پێبەخشی، ترسی ئه‌سانژ له‌وه‌بوو كه سوید بیگرن و ڕاده‌ستی ئه‌مریكای بكه‌ن، له‌وێش به تۆمه‌تی دزه‌پێكردنی هه‌واڵه‌كانی ئه‌مریكا دادگای بكرێت.
حكومه‌تی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه به‌هیچ جۆرێك ڕێگه ناده‌ن ئاسانژ بچێته ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی ڕاده‌ستی سوید بكرێته‌وه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویدیش بڵاویانكرده‌وه تاكه هۆكار بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی جولیان ئه‌سانژ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆی هه‌ڵبه‌ستراوه. وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئیكوادۆریش ڕیكاردۆ پاتینۆ ڕایگه‌یاند، ئه‌وان ڕێز له بڕیاری حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌گرن.
عێراق له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكسدا
ویکلیکس چەندین بەڵگەنامەى لە چەندین وڵاتى جیاوازەوە بڵاو کردۆتەوە بەڵام هیچیان وێنه‌ى ڤیدیۆى ئەو کۆپتەرە ئەمەریکییە نەبووە جێى باسى میدیاکان کە لە نیسانى ساڵى (2007) تەقەى هاوڵاتى مەدەنى عێراقى دەکرد، ئەو دیمەنانەش کە دواتر میدیاکان بڵاویانکردەوە بوە شۆکێکى گەورە بۆ هەموو جیهان.
سه‌ره‌ڕای ناوهێنانی چه‌ندین به‌رپرسی عێراقی كه تێوه‌گلاوی مه‌سه‌له سیاسیه‌كانن، به‌ڵام له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ جۆرج بوشی كوڕی به‌رزكردۆته‌وه، ده‌زگای هه‌واڵگیری ئیسرائیلی مۆساد به پێدانی گلۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا و هاوكاری هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و حكومه‌تی عیراق، ده‌بێت زانایانی ئه‌تۆم و مامۆستایانی زانكۆ كه له بواره زانستیه‌كاندا ئیشده‌كه‌ن، بكوژرێن.
له ڕاپۆرتێكی مۆساد باس له‌وه‌كراوه له‌ساڵی 2003ه‌وه 350 زانای ئه‌تۆم و زیاتر له 300 مامۆستای زانكۆ كوژران.