ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان، پێش دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و بانگهێشتکردنى کۆمسیۆن بۆ په‌رله‌مان ده‌ڵێت:” هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌بێ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم پێشیلکارى یاسایه و هێشتا ناوى مردوو و دووباره و گوماناوى به ته‌واوى بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌سڕاوه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو”دیاریکردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌بێ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، جێگه‌ى پرسیاره و له پشت ئه‌م کاره‌وه پێشێلى یاسا و پوکانه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێم و چڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته له ده‌ست چه‌ند که‌سێک به هاوکارى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان”.
ئه‌وه‌شى باسکردووه که”ده‌بوو په‌رله‌مان و کۆمسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌کان، ڕێگه‌یان نه‌دایه ته‌نها هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان بکرێت به‌بێ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم”.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه کردۆته‌وه که 900 هه‌زار ناوى مردوو و دووباره و گوماناوى پۆلێنکراون، به‌ڵام کۆمسیۆن ته‌نها 640 هه‌زارى ئه‌و ناوانه‌ى سڕیوه‌ته‌وه و پێویسته لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بکرێت.
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا باسى ئاماده‌کارییه‌کان ده‌کات و ده‌شڵێت:”ئاماده‌کردنى پێداویستییه هونه‌رییه‌کانى هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتۆته کوێ؟ به چى پێوه‌رێک فه‌رمانبه‌ر دانراوه؟”.
هاوکات، ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه که کۆمسیۆن ده‌توانێت چ به‌ڵێنێک بدات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌کان له‌کاتى خۆیدا، “چۆن دڵنیایان ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 12ى ئایار ڕوویدا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا دووباره‌نابێته‌وه؟”. بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان 30 قه‌واره‌ى سیاسى و سێ هاوپه‌یمانى ناوى خۆیان تۆمار کردووه و کۆۆمسیۆن ناوى کاندیدانى لایه‌نه به‌شداره‌بووه‌کانى هه‌ڵبژاردن وه‌رده‌گرێت تا 25ى حه‌وت.