هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگهیهندراوێکی توند لهسهر هێرشه تیرۆرستییهکهی شاری پرسوس بڵاودهکاتهوهو راستهوخۆ حکومهتی ئاکهپهو دهزگای میتی تورکی بهبهرپرسیاری ئهو کردهوهیه دهزانێت.
کەجەکە لهبارهی تهقینهوهکهی شاری پرسوس که بوههۆی شههیدبونی نزیکهی 30 کهس رایدهگهیهنێت “حکومەتی ئاکەپە کە خاوەنداری لە داعش دەکات، ئەوان بەرپرسیاری ئەو کۆمەڵکوژیەن ، هاوکار و پشتیوانی هەرە گەورە و دروستکەری داعش ئاکەپەیە، ئەگەر ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین فاشیزمی داعش هەیە، ئەوە هۆکارەکەی حکومەتەکەی ئاکەپەیە و پێویستە هەموو جیهانیش ئەم ڕاستیە بزانن. بۆیە ئەو هێرشەی پرسوس هێرشی ڕاستەوخۆی حکومەتەکەی ئاکەپەیە و لە سایەی دەزگای هەواڵگری میتی تورک ئەنجامدراوە و لە دژی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و هۆگران و لایەنگرانی ئەو شۆڕشەیە”.
کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە هاوکاریەکانی نێوان دەوڵەتی تورک و داعش و پڕچەککردنی چهکدارانی داعش لەلایەن حکومەتەکەی ئاکەپەوە بەبیردەهێنێتەوە و رایدهگهیهنێت “ئێستا بەم کردەوەی پرسوس باشتر مایەی تێگەیشتەنە کە بۆ و لە پێناوی چیدا ئاکەپە پشتیوانی لە داعش دەکرد و چەکی پێ دەدا، ئاکەپە دەیەوێت لە کوردستان و تورکیا تەڤگەری ئازادی لاواز و لەناوببات و وەک سەگێکی هار داعشی تێبەربدات. دەیەوێت هەموو لەمپەرەکانی بەردەم زهنیەتی فاشیزمی خۆی بۆم شێوەیە لابەرێت. کاتێک لێکدانەوە بکرێت بۆ هێرشبەر لە هەڵبژاردنەکانی 7 ی حوزەیران و هێرشەکانی پاش ئەو هەڵبژاردنانە، ئیدی دەردەکەوێت ئاکەپە لە دژی گەلی کورد ، تەڤگەری ئازادیەکەی و دۆستەکانی کورد، راستەوخۆ شەڕی ڕاگەیاندوە.
ههروهها دهڵێن “لە پیلانکردن و هێرشکردن بۆ سەر گەنجان لە پرسوس بەئاشکرا دەستی ئەکەپە هەیە. کەسیش ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە بەبێ ئاگاداری ئاکەپە و دەزگاکانی هەواڵگری تورک ئەو تەقینەوە و هێرشەی پرسوس ئەنجام دراوە. ئاستی دوژمنایەتی ئاکەپە بۆ گەلی کورد و ڕۆژئاوا زۆر ئاشکر و بەرجەستەیە ، کاتێک کە دەڵێت: جیاوازی لە نێوان داعش و پەیەدەدا نییە و پەیەدەش لە داعش بەمەترسیداتر لەقەلەم دەدات، ئیدی ئەوە شتێک لە پشتی پەردەی دوژمنایەتیەکەی ئاکەپە بۆ گەلی کورد بە شاراوەیی ناهێلێتەوە، ئیدی لە تورکیا دیارنیە کێ داعشە، کێ ئەندامی دەزگای سیخوڕیە و لەژێر فەرمانی ئەکەپەدایە، ئەکەپە بەهۆی دوژمنایەتیەکانی بەرامبەر کوردان، داعشی هێناوەتە ناو تورکیاوە و لەگەڵیدا ڕێکەوتووە”.