تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر باس‌و خواسی چاره‌نووسی فه‌رمانبه‌رانی عێراقیان گه‌رمكردووه، چونكه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته كه ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ر ناچار ده‌كرێن به‌خانه‌نشین بوون یان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه، بۆیه هه‌ندێ كه‌س له‌ئێستاوه كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ په‌یداكردنی كارێكی نوێ، یان بیركردنه‌وه لهكۆچ بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق
هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌نگۆیه ئێستا به‌شێوه‌كی چڕ‌وپڕ له‌نێو عێراقییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام د. مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری ئابوری سه‌ره‌ك وه‌زیران به”نیقاش”ی راگه‌یاند له‌مساڵدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نادرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا د. هه‌یسه‌م جبوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پهۆلهمانی عێراق به”نیقاش”ی وت “كۆ ی بڕی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌گاته 45 ملیار دۆلار، پێشبینی ده‌كرێت بایی 15 ملیار دۆلار نه‌وت بفرۆشرێت به‌نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ئه‌مه جگه له‌قه‌رزی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی، بۆیه قه‌یرانێكی قوڵ له‌به‌رده‌م عێراقدایه”.
هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق پێشتر له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاندبوو كه ساڵی 2016 ساڵێكی قورس ده‌بێت له‌سه‌ر عێراقییه‌كان، به‌تایبه‌تی كه‌نرخی نه‌وت هه‌ر به‌ره‌و خواره‌وه ده‌چێت.
زێباری وتبووشی “ساڵی پار موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانمان دابین كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵی پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌تا مانگی نیسان توانای دابینكردنی موچه‌مان هه‌بێت”.
هه‌یسه‌م جبوری له‌وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانه‌دا ده‌ڵێت “ئه‌مه راستییه‌كه‌و ده‌بێت هه‌مووان دركی پێبكه‌ن، چه‌ند پێشنیارێك خراوه‌ته به‌رده‌ستی حكومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كورتهێنان له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا، یه‌كێك له‌وانه كاراكردنی كه‌رتی تایبهتو فرۆشتنی موڵك‌و ماڵی ده‌وڵه‌ته، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ گوێزانه‌وه‌ی پاره‌ی خه‌وتووی خه‌ڵك لهماڵانهوه بۆ بانكه‌كان كه به‌بڕی 25 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م پێشنیارانه پێویستیان به‌ڕێوشوێنی حكومییه”.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا د. مه‌زهه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بودجه كار له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناكات‌و ده‌ڵێت “ئابوری عێراق له‌به‌رده‌م دوو شه‌ڕی قورسدایه، شه‌ڕی نهوتو شه‌ڕی داعش، بۆیه ئاسته‌نگی گه‌وره رووبه‌رووی بودجه ده‌بێته‌وه”.
ده‌شڵێت “هه‌ر قسه‌كردنێك له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌دانی موچه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌و له‌و كاتانه‌دا بڵاوده‌بنه‌وه كه عێراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت، بۆیه ئه‌وانه هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان نییه”.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ده‌ستگرتنه‌وه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت، به‌ڵكو به‌كاراكردنی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت.
له‌لای خۆیه‌وه د. له‌یس شبر سه‌رۆكی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی وزه‌و ئاو پێی وایه ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه كه‌ڵه‌كه‌بووی پێش خۆیهتیو به”نیقاش”ی وت “له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه داهاتی عێراق پشتی به‌نه‌وت به‌ستووه‌و كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ‌و پیشهسازیو گه‌شتیاری فه‌رامۆش كردووه، له‌دوای ساڵی 2003 كاتێك نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه ئه‌وا له‌سه‌دا 95ی داهات پشتی به‌ست به‌نه‌وت”.
ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان رۆڵیان هه‌بووه لهقوڵبوونهوهی كێشه‌كه به‌و پێیه‌ی ته‌نها بۆ كڕینی ده‌نگ خه‌ڵكیان دامه‌زراندووه بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان پێی بێت‌و بیر له‌چاره‌نووسی ئه‌و هه‌نگاوه بكه‌نه‌وه.
د. له‌یس ده‌ڵێت “هیچ پلانێك له‌عێراقدا نییه‌و هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته، بۆیه تێپه‌ڕاندنی ئه‌م جۆره قه‌یرانانه كارێكی ئاسان نابێت”.
ئێستا ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو بابه‌ته‌كانی تر قسه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ده‌كرێت چاره‌نووسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، كه‌سێكی وه‌ك د. سه‌لام سه‌میم پسپۆڕی ئابوری پێی وایه هه‌ر چاره‌سه‌رێكی خێرا بگیرێته به‌ر له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه یه‌ك نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و به”نیقاش”ی وت “حكومه‌ت ده‌توانێت ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌م بكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌ن كاره، به‌ڵام ئه‌م رێوشوێنه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كاره”.
ده‌شڵێت “هه‌ر به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه نه‌ده‌بوو هیچ كاتێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوا بكه‌وێت، كه‌چی موچه دوا دهكهوێتو نه رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و نه فه‌رمانبه‌ران خۆشیان قسه ناكه‌ن”.
یه‌كێكی تر له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی ده‌خرێته روو ئه‌وه‌یه كه ماجد ئه‌بو كهلهل سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی زر ده‌یخاته روو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه حكومه‌ت رێ بگرێت له‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی دراوی قورس بۆ ده‌ره‌وی وڵات‌و ده‌شڵێت “ده‌كرێت یه‌كێك لهرێوشوێنهكان ئه‌وه بێت به‌شێوه‌ی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو رێ له‌هاورده‌كردنی كاڵای بیانی بگیرێت، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه لهدامو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا”.
ئهبولكهلهل پێی وایه به‌شێكی سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سته‌بژێری كۆمه‌ڵگا به‌وه‌ی خه‌ڵك هۆشیار بكه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێت “چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌ریانخست ده‌توانن ناڕه‌زایی گه‌وره به‌ڕێوه ببه‌ن به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هێزو لایهنو تایفه‌كان، ئێستاش ده‌توانن ئه‌و هه‌نگاوه‌یان بگۆڕن بۆ پرۆژه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره”.
ئه‌و پێی وایه شكستی هێزه سیاسییه تایفییه باڵاده‌سته‌كان عێراقی گه‌یاندووه به‌م رۆژه‌و ده‌بێت رێ‌یان لێ بگیرێت، ده‌شڵێت “راستییه تاڵه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و چالاكوانانه‌ی داوای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن خۆیان هیچ پرۆژه‌یه‌كی چاكسازیان نه‌خستووه‌ته روو تا له‌كاتی پێویستدا جێبه‌جێ بكرێت”.
له‌نێو ئه‌م هه‌موو بژارده‌و لێكدانه‌وانه‌دا ئه‌وه‌ی به‌لای عێراقییه‌كانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه بزانن چاره‌نووسی موچه‌كانیان چی به‌سه‌ردێت كه هه‌موو گوزه‌رانیانی پێوه به‌نده، له‌م رووه‌شه‌وه تا ئێستا هیچ دڵنیاییه‌ك نه‌دراوه‌و هه‌موو پێوه‌ره‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه ساڵی 2016 ساڵێكی قورس ده‌بێت بۆ عێراقییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی قوتی ژیانیان له‌سه‌ر موچه‌ی حكومه‌ته، ئه‌وه‌ی ئه‌م باره‌ی قورستریش كردووه گرانبوونی هه‌موو كاڵا‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
سەرچاوە: نیقاش