رێكخراوی تاكۆ بۆ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌رونیه‌كان له‌یاداشتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، بیست‌و حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا گوزه‌رده‌كات‌و هێشتا ده‌سه‌ڵات‌و حزبه‌كانی ئه‌م وڵاته له‌شین گێڕانی كاتیدان بۆ ئه‌مشاره‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی، ده‌شڵێت، ناكرێت دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه هێشتا ئه‌مشاره ساڵانه برینه‌كانی بكولێنرێته‌وه‌و به‌چه‌ند پارچه مۆسیقا‌و وتارخوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌بیربكرێت‌و كاری بۆ نه‌كرێت.
ئاماژه‌شده‌دات، ئه‌مشاره پێویستی به‌خزمه‌تگوزاری هه‌مه‌جۆر هه‌یه‌و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته به‌جددی ئاوڕ له‌ژیان‌و گوزه‌ران‌و ژێرخانی ئابوری شاره‌كه بداته‌وه، ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت هه‌نگاوی به‌پارێزگابونی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و حزبه‌كانی كوردستان چیتر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و به‌ركه‌وته‌ی پۆسته‌كان له‌وه زیاتر نه‌یكه‌نه قوربانی ململانێكانیان. راشیده‌گه‌یه‌نێت، نابێت پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها بۆ وه‌رگرتنیان بێت، به‌ڵكو ده‌بێت بچێته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه.
رێكخراوی تاكۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشاره پێویستی به‌ئاوڕدانه‌وه‌ی جددی هه‌یه له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌رونییه‌وه كه به‌داخه‌وه هێشتا كه‌سوكاری سه‌ربه‌زری شه‌هیدان له‌سه‌ر پاشماوه‌ی كاره‌ساته‌كان ده‌ژین‌و هێشتا برینی به‌شێكی ئه‌و خه‌ڵكه به‌ركه‌وتوه‌ی كیمیایی ساڕێژنه‌بوه.
هاوكات داواش له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، پرسی به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه به‌كردار بسه‌لمێنن‌و به‌زویی كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی نێوان حزبه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن‌و ژیانی شایسته بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆشبكه‌ن. ده‌شڵێت، پێویسته هه‌ڵه‌بجه له‌مه‌ودوا بكرێته ره‌مزی خزمه‌تگوزاری‌و لێره‌وه هه‌نگاوه‌كانی ئاوه‌دانی ده‌ستپێبكات.