بازرگانی موڵك تادێت زیاتر ده‌ته‌پێت‌و ئومێدی بوژانه‌وه‌ی كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی قوڵبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌وته‌ی نوسینگه‌كانی خانوبه‌ره، بازاڕی ئه‌و كه‌رته به‌ره‌و داڕمان ده‌بات.
جموجۆڵ‌و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت ئیداره‌ی خۆجێیی سلێمانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كان، تائێستا نه‌یتوانیووه گۆڕانكاری له‌بازاڕی خانوبه‌ره‌دا دروستبكات‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كاتدا ئه‌و كه‌رته زیاتر پاشه‌كشه ده‌كات، له‌كاتێكدا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر نییه.
گۆران فازڵ، خاوه‌نی نووسینگه‌ی نی‌نا بۆ خانوبه‌ره له‌شاری سلێمانی ره‌وشی ئێستای كڕین‌و فرۆشتنی خان‌و و زه‌وی به‌زۆر خراپ وه‌سفده‌كات‌و وتی “ته‌نها بازاڕی باڵه‌خانه‌ی بازرگانی كه‌مێك جوڵه‌ی تێدایه‌و داواكاریی بازار ئه‌مڕۆ زیاتر بۆ كرێ یه، نه‌ك كڕین‌و فرۆشتن”.
ئه‌و خاوه‌نی نووسینگه‌یه خراپی بازاڕ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌م دۆخه سیاسه‌ی ئێستا، كه “كاریگه‌ری زۆر خستوه‌ته‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵك، ده‌توانین بڵێین تا ئێستاش پاره له عێراق‌و كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵك به‌رچاو ڕوون نییه دۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. ئایا ئه‌مڕۆ ئه‌یكڕێت به‌یانی قازانج ده‌كات یاخود زیان؟”.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014و سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌و ساڵه، دواتریش قه‌یرانی سیاسیی ناوخۆ له‌ساڵی رابردووه‌وه ئه‌و بازرگانییه‌ی تائاستی داڕمان برده خواره‌وه.
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازرگانی‌و پیشه‌سازی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتی “نرخی خانووبه‌ره بۆ نیوه دابه‌زیوه، ئه‌گه‌ر خانوویه‌ك پێشتر به 80 هه‌زار دۆلار بووبێت، ئێستا 40 هه‌زار دۆلار ده‌كات، هاوڵاتیانیش ئه‌و پاره‌یه‌ی كه هه‌یانه نایده‌ن به‌خانوو، به‌ڵكو هه‌ڵی ده‌گرن بۆ پێداویستییه‌كانیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان خراپ‌و ناڕوونه”.
به‌بڕوای ئه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی موچه كه‌م بووه‌ته‌وه‌و دواده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته خه‌ڵك ده‌یكڕێت وه‌ك خواردن‌و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان، خانوو و زه‌وییش له‌و پێداویستییه سه‌ره‌كیانه‌دا نیه.
قه‌یرانی دارایی دووساڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌راگرتنی هه‌زاران پرۆژه‌و په‌ككه‌وتنی چه‌ندین كارگه، بووه هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌واده‌ی خۆیدا سه‌رباری كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕه‌كه‌ی به‌پێی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر بازاڕی سست كردووه.
عه‌لی محه‌مه‌د، خاوه‌نی نووسینگه‌ی ترێ بۆ خانوبه‌ره له‌شاری سلێمانی نیگه‌رانه له‌سستی بازاڕی كڕین‌و فرۆشتنی زه‌وی‌و خانوبه‌ره، رونیكرده‌وه كه نه‌مانی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیش كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر نه‌مانی بازاڕی زه‌وی‌و خانوو له‌و ناوچانه‌ی خزمه‌تگوزارییان كه‌مه، “گه‌ر ناوچه‌یه‌ك خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی تێدا نه‌بێت، خه‌ڵك چۆن زه‌وی‌و خانوی لێ ده‌كرێت؟”.
له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا پارێزگاری سلێمانی بڕیارێكی ده‌ركرد به مه‌به‌ستی “بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ” ئه‌ویش به‌ناوكردنی موڵك‌و ماڵی شاری سلێمانی بوو بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی (نا- كورد)، ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌رچه‌نده ناڕه‌زایی به‌شێك له‌شه‌قامی كوردیی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام دواجار چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ڵام خاوه‌نی نووسینگه‌كانی مامه‌ڵه‌ی زه‌وی‌و خانوو له‌سلێمانی پێیانوایه ئه‌و بڕیاره جوڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌خستوه‌ته بازاڕه‌وه.
خاوه‌نی نوسینگه‌ی نی‌نا ده‌ڵێت “له‌سه‌ره‌تاوه كه بابه‌ته‌كه گه‌رم بوو هاوڵاتیان ده‌هاتن‌و هه‌واڵیان ده‌پرسی، به‌ڵام بڕگه‌یه‌كی تێدایه كه ده‌بێت ره‌زامه‌ندی ئاسایش وه‌ربگرن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كوردستان موڵك ده‌كڕن.. ئه‌وه‌نه ئه‌مسه‌و ئه‌وسه‌ری پێ ده‌كرێت هاوڵاتیان بێزار ده‌بن و نایكڕن”.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی نوسینگه‌ی ترێ هه‌مان بۆچونی هه‌یه‌و ده‌ڵێت كه ئه‌و بڕیاره شتێكی ئه‌وتۆی له‌بازاڕ نه‌گۆڕیوه‌و “عه‌ره‌به‌كان ئێستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان”.
بازرگانیكردن به‌موڵك‌و خانوبه‌ره چه‌ند ساڵێك له‌هه‌رێم به‌خێرایی گه‌شه‌ی سه‌ندو له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌شاره‌كان جگه له‌خانوی تایبه‌ت، چه‌ندین شاری بازرگان‌یش دروستكران، به‌ڵام هه‌ر به‌خێراییش پاشه‌كشه‌ی كرد.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گرنگی بڕیاره‌كه‌ی پارێزگای پێشوی سلێمانی كه‌مده‌كاته‌وه‌و پێیوایه، “كاتی خۆیشی وتمان كه دۆخی هیچ شوێنێك چاك ناكات جگه له‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك سودمه‌ند ده‌بن ئه‌وانه‌ی كه شوقه‌و خانویان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت ساغی بكه‌نه‌وه”.
غالب محه‌مه‌د هۆكاری سه‌ره‌كی گرفته‌كه ده‌به‌ستێته‌وه به‌نرخی نه‌وته‌وه‌و رونیكرده‌وه “ئه‌گه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ حكومه‌تی عێراق یه‌كجار خراپ بێت، بۆ هه‌رێمی كوردستان دووجار خراپه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا بودجه بۆ هه‌رێم نانێرێت، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت موچه بدات، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌نه‌مانی بازاڕ‌و كزی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان”.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌دوو ساڵی رابردوو قه‌یرانی دارایی له‌و وڵاتانه دروستكرد كه داهاتی سه‌ره‌كییان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته‌یه، هه‌رێمیش له‌و نێوه‌نده‌دا بوو كه له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردووه‌وه سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خۆی هه‌نارده‌ده‌كات‌و ده‌یفرۆشێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكنه‌كه‌وتن.
غالب محه‌مه‌د جه‌ختیكرده‌وه “تا دۆخی نه‌وت باش نه‌بێت، عێراق دۆخی باش نابێت‌و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش خۆی یه‌كلابكاته‌وه‌و داهاته‌كانی راده‌ستی به‌غدا بكات‌و بودجه‌ی 17% وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌وكات ده‌توانێت موچه دابه‌شبكاته‌وه‌و دۆخی بازاڕ ببوژێنێته‌وه”.
له‌پاڵ ئه‌و قه‌یرانه‌دا، هه‌رێم زیاتر له‌دوو ساڵه به‌درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌شه‌ڕدایه دژی داعش، ئه‌وه‌ش بارگرانی دارایی زیاتری دروستكردووه‌و وایكردووه، هاوڵاتیانیش كه‌متر روو له‌كڕین‌و فرۆشتنی خانوبه‌ره بكه‌ن.
“ورده ورده له‌دوای ساڵی 2014و هاتنی داعش بازاڕ به‌ره‌وی كزی هاتووه، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ی دروستبوو كاریگه‌ریی زیاتری له‌و شه‌ڕه دروستكرد، شه‌ڕه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كه له‌ناوخۆی كوردستانه‌و هیوای خه‌ڵكی له‌باربردووه” خاوه‌نی نووسینگه‌ی نی‌نا وایوت.
گۆران فازڵ ده‌ڵێت “له‌راگه‌یاندنه‌وه‌كانه‌وه خه‌ڵك هه‌ست به‌ره‌شبینی ده‌كات ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه‌تی هه‌ڵیبگرێت‌و نه‌یخاته بازاڕه‌وه”.
سه‌رباری قه‌یرانه‌كانی دارایی‌و شه‌ڕی داعش، لایه‌نه سیاسیه‌كانیش له‌ساڵی رابردووه‌وه له‌ململانێی ناوخۆییدان ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێك له‌نێویاندا دۆسیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌هۆیه‌وه په‌رله‌مان په‌كیكه‌وتووه‌و له‌چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌دا نه‌یانتوانیووه رێكبكه‌ون.
هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌دا، نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌ی شاره‌كانی عیراق‌و سوریای له‌خۆگرتووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان پێشتر وه‌كو هۆكارێك بۆ بوژانه‌وه‌ی بازاڕ لێكده‌ده‌رانه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان كه‌مبۆته‌وه.
خاوه‌نی نووسینگه‌ی ترێ بۆ خانوبه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و جوڵه كه‌مه‌ی چه‌ند مانگی پێشوو هه‌بووه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی عه‌ره‌به‌وه ئێستا نه‌ماوه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كانیان.
سەرچاوە:خه‌ندان