138
نما ناوپردانی:
جیهان لە ململانەیەکی جەنگی ناڕاستەوخۆوە بۆ جەنگێکی ڕاستەوخۆی پڕ تاکتیکبازی.
ئەم جۆرە جەنگانە، ڕووبەڕووی چەندین ووڵات و نەتەوەو کۆمەڵگەی جیاواز بۆتەوە، بەهۆی بیرو باوەڕی جیاواز و ئایدۆلۆژیاو دەستەڵات و ڕووبەر و جوگرافیا و ئاین و سامانی سروشتیەوە.
سون تزوی فەیلەسوفی سیاسی بەناوبانگی چینی باس لە هونەری جەنگ دەکات و لە هەمان کاتدا باس لە ئاشتیش دەکات.
ئەوەی سون تزوو بە گرنگەوە لێی دەڕوانی دەڵێ: سەرکەوتنی جەنگ لەوە دایە تا بتوانی خۆت لە ڕووبە ڕووبونەوەو ڕاستەوخۆ و دەستپێشخەری بپاێرێزی.
لە ناوەرۆکی کتێبەکەیدا دەڵێ:
( بردنەوەی سەد جەنگ کارامەیی نیە، بە ڵکوو ملکەچ کردنی دوژمنەکەت بەبێ شەڕ، کارامەییە)
زۆربەی توێژەروەی زانستی جەنگی و زانا سیاسیەکان، درکیان بەوە کردو بە نمونە یاسای سون تزوویان بە کارهێنا کاتێ زۆر سورە لەسەر ئەوەی (خۆت لە ڕووبە ڕووبونەوەی نەیارەکەت بە دووربگری تا کاتی گونجاو دێتە پێشەوە)
بۆیە ئەو پێی وابوو چوونە ناوشەڕێکی خوێناوی، ئەزمونێکی بە ئازاری مرۆڤایەتیە ووڵاتان و گەلان لە بەر خاتری مانەوەیان ناچارن ڕوو بە ڕووی ببنەوە.
کاتێکیش کەوتیتە ئەو دۆخەی بجەنگی مەجبوری بە هونەری فێڵ و خافڵاندن بڕۆیتە ناویەوە! هەر وەک ئەو جەنگەی ئێستا ترەمپ پیادەی دەکات.
بەو پێیەیی فەیلەسوفە سیاسیەکان و توێژەرەکانی بەناوبانگ دەڵێن شەڕوانانی دۆڕاو ئەوانەن ڕاستەو خۆ دەکەونە ناو جەنگەوە بۆیە کارامەیی جەنگ و سەرکەوتنی لە هەبوونی هەواڵگری نەهێنی و سیخوڕیە وەک پێش وەختە، بۆ ئەوەی ببێتە بزوێنەری دوژمنەکەی نەوەک پێچەوانە بێتەوە.