مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوپاتیكرده‌وه، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان پارێزراوه و هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر نییه و ده‌شڵێت، “حكومه‌ت رێكاری پێویستی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی دارایی وڵات گرتوه‌ته‌به‌ر”.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، هیچ مه‌ترسیه‌ك نییه سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ركردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هاوكاری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، به مه‌رجێك ڕۆیشتنی پاره به دراوی بیانی به‌رده‌وام بێت”.
وتیشی، به‌رده‌وامی ڕۆیشتنی پاره به دراوی بیانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهانی ناتوانرێت ڕوبه‌ڕوی داڕمانی ته‌واو ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی هه‌یه كه‌مترین داهاتی نه‌وت به‌سه بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌رده‌وامی بدرێت به ڕێڕه‌وی ئابوری نیشتمانی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌م دڵنیاكردنه‌وه‌یه حكومه‌ت له پێویستی كاركردنی زۆر بێبه‌ری ناكات بۆ دڵنیابون له سه‌ركه‌وتنی ڕێبازه‌كانی سیاسه‌تی دارایی و ڕێوشوێنه پێویسته‌كان كه له‌م دواییانه‌دا گیراونه‌ته‌به‌ر، به ئامانجی گه‌یشتن به به‌رده‌وامیی دارایی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و دابه‌زینه وه‌رزییه‌ی كه نرخی نه‌وتدا رویداوه”.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانه‌كه‌یدا ئاشكراشیكردوه، چه‌مكی به‌رده‌وامیی دارایی پێویستی به كۆنترۆڵكردنی خه‌رجییه گشتیه‌كان و دوباره به‌دواداچون و وردبینیكردن هه‌یه به‌پێی پێوه‌ره‌كانی كارایی خه‌رجكردن و كاره له‌پێشینه‌كان، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ زۆرترین داهاتی نانه‌وتی، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابون له ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و خه‌رجییانه‌ی كه ده‌بێت بدرێت و جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه داراییه‌كان به شێوه‌یه‌كی جێگیر و به‌رده‌وام، دور له هه‌ڵاوسانی داهاتی نه‌وت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه نرخی نه‌وت كه عێراق به‌ڕێژه‌ی 95% بۆ موچه و خه‌رجیه‌كانی پشتی پێده‌به‌ستێت روی له‌دابه‌زین كرد، هۆشداری له مه‌ترسیه‌كانی توانای حكومه‌ت ده‌درێت كه به‌زیاتر دابه‌زینی نرخی نه‌وت، نه‌توانێت له‌واده‌ی خۆیدا و مانگانه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینبكات.