رۆژی پینج شەمە رێکەوتی( ٢٢/ ١/ ٢٠١٥ ) شاندیکی کۆماجڤاکین کوردستان بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ فرحان و شاندیکی یاوەری سە ردانی مە کتە بی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوە و هاورئ خلیل محمود بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەکتەبی سیاسی و وهاورێیان نهرۆ جلال و قهار محمد ئە ندامانی سە رکردایە تی پیشوازیان لێ کرا .
سەرەتای کۆبونەوەکە باسی ئاڵوگۆر و پەرەسەندنەکانی یەک مانگی رابردوی هەر چوار پارچەی کوردستان و هەڵوێستی هەردوولا لەبارەی ئەو ئاڵوگۆڕانە و هەڵوێست گیرییەکان کرا و هەردوولا راشکاوانە دود و بۆچوون و سیاسەتی خۆیان لەم بارەوە راگەیاند ،جەخت لەوە کرایەوە کە هێزی تیرۆرستی داعش مەترسیەکی راستەقینەی سەر گەلی کوردە لەهەر شوێنێکی ئەو کوردستانە، چونکە کەلتور و فەرهەنگی گەلی کورد لەگەڵ ئەو هێزە تاریکانە نایەتەوە ،بۆیە هەر شتێک پێویست بێت بۆ لەناو بردنی ئەو هێزە ئیسلامیە خوێن رژانە دەبێت هەمو رۆڵەیەکی کوردستان بەبێ دوودڵی ئەنجامی بدات ،هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ کاری هاوبەش لەم بارەیەوە راگەیاند . لە کۆتاییدا وەفدی میوان بە گەرمێ بەریکران و بڕیارە کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان هەردولا بەردەوام بێت .