لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بەڕێزان خانەوادە و دۆست و هاوڕێیانی کۆچکردوو کرێکار علی حاجی

بەڕێزان خانەوادە و دۆست و هاوڕێیانی کۆچکردوو کرێکار علی حاجی

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کرێکار علی حاجی
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی گيان لەدەستدانی هاوڕێ کرێکار علی حاجیمان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوی خۆم وتێکڕايى هاوڕێیان لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی  كوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى خانەوادە تێکۆشەر و نيشتمان پەروەر و دڵسۆزەکەتان و تەواوى خزمان و دۆستان و هاوڕێیانی جوانەمەرگ دەکەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت  دڵنەوایی و ئارامی سێبوری بۆ هەموو لایەک بگەڕێتەوە .
دڵسۆزتان :مام خدر سکرتێری گشتی 

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان 

٢٢-١٠-٢٠٢١

0 FacebookTwitterPinterestEmail