لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان،سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا

وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان،سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا

0 تێبینییەکان 9 بینینەکان

رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی ٢٠١٦/٦/١٩ شاندیكی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ( knk ) كه‌ بێكهاتبوو له‌ به‌رێزان (دكتور تاهیری كه‌مال زاده‌ هاوسه‌رۆكی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دكتور كامیران به‌رواری ئه‌ندامی كونسه‌ی به‌رێوەبەرایەتی و شكرالله حمدامین و فه‌رهاد دۆسكی ئه‌ندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان .( knk )سه‌ردانی باره‌كای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد  و له‌ لایه‌ن هاورئ مام خدر سكرتیری كشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە گەرمی بیشوازیان لێکرا .

لە دیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان بەگشتی باسی لێوەکرا و هەردوولا دیدو بۆچوونەکانیان لەمەڕ دوایین ئاڵوگۆرەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی لە کوردستان و ناوچەکە خستەڕوو ،جەخت لەسەر پتەوی پەیونەی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان لەهەر چوارپارچەی کوردستان کرایەوە بەتایبەت لەسەر پرسە نەتەوەیی نیشتیمانیەکان جونکە بەدرێژایی مێژوو دوژمانانی کورد و کوردستان سوودیان لە لاوازی و دز و کەلێنەکانی نیوان هێز و لایەنە سیاسیەکان وەرگرتوە ،لای خۆیانەوە وەفدی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەستخپشیان لە بزوتننەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کرد کە بێ گوێدانە بەرژەوەندی تایبەت و حزبی هاوپشتی هەموو هێز و جوڵانەوەیەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی بوە لەهەر کوێیەک بوبێت ،لە کۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕیکران و دەستخۆشی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرا کە هەوڵەکانیان بۆ ئاشتەوایی گشتی .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە