لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بەڤیدیۆ و وێنە:خۆپیشاندانی قەڵادزێ قوربانی لێ کەوتەوە

بەڤیدیۆ و وێنە:خۆپیشاندانی قەڵادزێ قوربانی لێ کەوتەوە

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

qaladzeئێوارەی رۆژی هەینی ٩\١٠\٢٠١٥،لە قەلادزێ خۆپیشاندانێك ئەنجام دراو لە ئەنجامدا 3هاوڵاتی شەهید بوو 6 كەسیتریش برینداربوون.

سەرچاوەیەكی تایبەت رایگەیاند: “ناوی یەکێک لەو شەهیدانە محەمەد رەسوڵ عەلی-ەو لە دایكبووی ساڵی 1994ە، لە قەڵادزێ”.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە قەڵادزێ ریاگەیاند: “دوای رووداوەكە رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر بۆ كۆنتڕڵكردنی بارودۆخەكە”.

وتیشی: “لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە”.shahid qaladze

محمد عوسمان، جێگری بەڕێوبەری نەخوشخانەی شەھیدانی نوێی قەڵادزێ ڕایگەیاند” بەھۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی کە ڕوویانداوە لە شاری قەڵادزێ، سێ‌ هاوڵاتی شەھید بوون و  ١٨ی دیكه‌ش  بریندار بوون”.
وتيشى: ” برینداره‌كان بە هۆى فیشەکه‌وة بریندار بوون کە برینی دووانیان سەختە و تەندروستیان ناجێگیرە و بەو ھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی كراون” 

https://www.youtube.com/watch?v=fi8MqDTMvQQ

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە